زەبوورەکان 1:5-12
زەبوورەکان 1:5-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ له وشه‌كانم بگره، له هاوارم وردبه‌ره‌وه. گوێ له ده‌نگی نزام بگره، ئه‌ی پاشا و خوداوه‌نده‌كه‌م، چونكه بۆ تۆ نوێژ ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌یانیان ده‌نگم ده‌بیستیت، به‌یانیان نوێژه‌كه‌م ئاڕاسته‌ی تۆ ده‌كه‌م و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م. چونكه تۆ خوداوه‌ندێک نیت خراپه‌ت پێ خۆش بێت، به‌دكار له‌گه‌ڵت نیشته‌جێ نابێت. لووتبه‌رزه‌كان له‌به‌ر چاوت ناوه‌ستن، ڕقت له هه‌موو به‌دكارێک ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به درۆ ده‌دوێن، له‌نێویان ده‌به‌یت. په‌روه‌ردگار قێزی له مرۆڤی خوێن‌ڕێژ و فێڵباز ده‌بێته‌وه. به‌ڵام من، به‌زۆریی مێهره‌بانیت، دێمه نێو ماڵه‌كه‌ت، به ترسی تۆوه له په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌به‌ر دوژمنه‌كانم بۆ چاكخوازیی خۆت ڕێنماییم بكه. ڕێگای خۆت ته‌خت بكه له پێشم. چونكه له‌زاریاندا ڕاست نییه، ناوه‌ڕۆكیان له‌ناوچوونه، قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه، زمانیان لووس كردووه. خودایه، تاوانباریان بكه! با بكه‌ونه نێو پیلانی خۆیانه‌وه، به زۆریی گوناهه‌كانیان ده‌ریان بكه، چونكه لێت یاخی بوون. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتت پێ ده‌به‌ستن دڵخۆش ده‌بن. تاهه‌تایه ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. ده‌یانخه‌یته ژێر سێبه‌ری خۆته‌وه. جا ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆشده‌وێت به تۆ شاد بن. چونكه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداناسان داڕشت ده‌كه‌یت، به ڕه‌زامه‌ندی خۆت وه‌ک قه‌ڵغان ده‌وریان ده‌ده‌یت.
زەبوورەکان 1:5-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی یەزدان، گوێ لە قسەکانم بگرە، لە ناڵەم وردبەرەوە. گوێ لە هاوارم بگرە، ئەی پاشا و خودام، چونکە لێت دەپاڕێمەوە. ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت، بەیانییان خۆم ئامادە دەکەم بۆ نوێژکردن و چاوەڕێ دەکەم، چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت، بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت. لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن، ڕقت لە هەموو بەدکارێک دەبێتەوە، ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن تۆ لەناویان دەبەیت، یەزدان قێزی لە کەسی خوێن‌ڕێژ و فێڵباز دەبێتەوە. بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ، بە ترسی تۆوە بەرەو پەرستگا پیرۆزەکەت کڕنۆش دەبەم. ئەی یەزدان، لەبەر دوژمنەکانم بە ڕاستودروستی خۆت ڕێنماییم بکە، ڕێگای خۆت تەخت بکە لەپێشم، چونکە لەسەر زمانی ئەوان قسەی ڕاست نییە، ناوەڕۆکیان لەناوچوونە، قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، زمانیان فێڵی لێ دەڕژێت. ئەی خودایە، تاوانباریان بکە! با بکەونە ناو تۆڕی پیلانی خۆیانەوە، لەبەر زۆری گوناهەکانیان دەریانبکە، چونکە لە دژی تۆ یاخی بوون. بەڵام با هەموو ئەوانەی پەنا بە تۆ دەگرن دڵخۆش بن، با هەتاهەتایە گۆرانی شادی بڵێن. دەیانخەیتە ژێر سێبەری خۆتەوە، هەتا هەموو ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت بە تۆ شاد بن. بێگومان ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکەیت، بە ڕەزامەندی خۆت وەک قەڵغان دەوریان دەدەیت.