لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:51-4 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:51-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە، بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە. بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و لە گوناهم پاکم بکەرەوە، چونکە من یاخیبوونم دەزانم، هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد، تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت، دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 51 KSS