لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 16:55-23

زەبوورەکان 16:55-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام هاواری من بۆ خودایه‌، په‌روه‌ردگاریش ڕزگارم ده‌كات. ئێواران و به‌یانیان و نێوه‌ڕوان گله‌یی ده‌كه‌م و ده‌ناڵێنم، ئه‌ویش گوێم لێده‌گرێت. گیانمی به‌ ته‌واوی كڕییه‌وه‌ له‌و جه‌نگه‌ی دژم هه‌ڵگیرساوه‌، چونكه‌ زۆرن گه‌مارۆده‌ر و به‌رهه‌ڵستكارانم. خودا، ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه‌، گوێی لێ‌ ده‌بێت و ڕیسوایان ده‌كات، سیلاه‌. ئه‌وانه‌ی ناگۆڕێن و ترسی خودایان له‌ دڵدا نییه‌. ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر دۆسته‌كانی، په‌یمانی خۆی شكاند. زمانی له‌ كه‌ره‌ لووستره‌، به‌ڵام دڵی پڕ له‌ شه‌ڕه‌. قسه‌ی له‌ ڕۆن نه‌رمتره‌، به‌ڵام شمشێری هه‌ڵكێشراوه‌. خه‌مه‌كانت بخه‌ره‌ سه‌ر په‌روه‌ردگار، ئه‌و پشتگیریت ده‌كات، هه‌رگیز ناهێڵێت خوداناسان بهه‌ژێن. به‌ڵام تۆ خودایه‌، فڕێیان بده‌ نێو بیری له‌ناوچوون. خوێن ڕیژ و فێڵبازه‌كان، ڕۆژگاریان ناگاته‌ نیوه‌. به‌ڵام من پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستم.