لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:56-4 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:56-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

خودایه‌، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، چونكه‌ مرۆڤ ڕاوم ده‌نێن، به‌ درێژایی ڕۆژ له‌ دژی من ده‌جه‌نگن. دوژمنانم به‌ درێژایی ڕۆژ ڕاوم ده‌نێن، چونكه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ لووتبه‌رزییه‌وه‌ ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌. كاتێ ترسم لێده‌نیشێت، من پشت به‌ تۆ ده‌به‌ستم. به‌ خودا، كه‌ شانازی به‌ فه‌ردمووده‌كه‌ی ده‌كه‌م. به‌ خودا پشت ده‌به‌ستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 56 PNTZS

زەبوورەکان 1:56-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن، بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن. دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن، چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە. کاتێک ترسم لێ دەنیشێت، من پشت بە تۆ دەبەستم. بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ دەکات؟

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 56 KSS