زەبوورەکان 1:63-11
زەبوورەکان 1:63-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه، تۆ خوداوه‌ندی منی، به په‌رۆشم بۆت، گیانم تینووی تۆیه، جه‌سته‌م شه‌یدای تۆیه، له زه‌ویێكی وشک و ڕه‌ق و بێ ئاو. له پارساگاكه‌دا سه‌یرم كردوویت و هێز و شكۆمه‌ندی تۆم بینیوه. چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ت له ژیان باشتره، لێوه‌كانم ستایشت ده‌كه‌ن. به درێژایی ژیانم پیرۆزت ده‌كه‌م. به ناوی تۆوه ده‌ستم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه. گیانم تێر ده‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی به دونگ و چه‌وری، به لێوی شادمانه‌وه ده‌مم ستایشت ده‌كات. له‌نێو نوێنه‌كه‌م یادی تۆ ده‌كه‌م، به درێژایی شه‌و بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه. چونكه تۆ هاریكارم بوویت، له‌ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت شادمان ده‌بم. گیانم به تۆوه لكاوه، ده‌سته ڕاستی تۆ پشتم ده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بۆ كوشتنی من ده‌گه‌ڕێن له‌ناوده‌چن، به‌ره‌و ناخی زه‌وی شۆڕ ده‌بنه‌وه. ئه‌وانه به ده‌می شمشێر ده‌سپێردرێن و ده‌بن به خۆراكی چه‌قه‌ڵ. به‌ڵام پاشا به خودا دڵخۆش ده‌بێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی سوێندی پێ ده‌خۆن شانازی ده‌كه‌ن، چونكه ده‌می درۆزنان ده‌داخرێت.
زەبوورەکان 1:63-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت، گیانم تینووی تۆیە، جەستەم شەیدای تۆیە، لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو. لە پیرۆزگاکە سەیرم کردوویت و هێز و شکۆمەندی تۆم بینیوە. لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە، لێوەکانم ستایشت دەکەن. بە درێژایی ژیانم ستایشت دەکەم، بە ناوی تۆوە دەستم بەرز دەکەمەوە. گیانم تێر دەبێت وەک ئەوەی بە دوگ و چەوری، بە لێوی شادمانەوە دەمم ستایشت دەکات. لەناو نوێنەکەم یادی تۆ دەکەم، بە درێژایی شەو بیر لە تۆ دەکەمەوە، چونکە تۆ هاریکارم بوویت، لەژێر سێبەری باڵەکانت گۆرانی دەڵێم. گیانم بە تۆوە بەندە، دەستی ڕاستی تۆ پشتم دەگرێت. بەڵام ئەوانەی بۆ کوشتنی من دەگەڕێن لەناودەچن، بەرەو ناخی زەوی شۆڕ دەبنەوە. ئەوانە بە دەمی شمشێر دەسپێردرێن و دەبن بە خۆراکی چەقەڵ. بەڵام پاشا بە خودا دڵخۆش دەبێت، هەموو ئەوانەی سوێند بە خودا دەخۆن ستایشی دەکەن، چونکە دەمی درۆزنان دادەخرێت.