زەبوورەکان 5:65-8
زەبوورەکان 5:65-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به سامناكیی دادپه‌روه‌ری وه‌ڵاممان ده‌ده‌یته‌وه، ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رمان، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی دانیشتووانی سه‌راپای زه‌وی و ده‌ریا دووره‌كان پشتت پێده‌به‌ستن. كه به هێزی خۆت چیاكانت جێگیر كردووه، به توانا چه‌كدارت كردووه. كه هه‌ڵچوونی ده‌ریاكان هێمن ده‌كه‌یته‌وه، هه‌ڵچوونی شه‌پۆڵه‌كانیان و ئاژاوه‌ی گه‌لان. دانیشتوانی ئه‌وپه‌ڕی جیهان له نیشانه‌كانت ده‌ترسن. شوێنی به‌ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌به‌یان و ئاوابوونی ئێواران، شادمان ده‌بن.
زەبوورەکان 5:65-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە سامناکی ڕاستودروستی وەڵاممان دەدەیتەوە، ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ئەی ئەوەی دانیشتووانی سەراپای زەوی و دەریا دوورەکان پشتت پێ دەبەستن، کە بە هێزی خۆت چیاکانت دامەزراندووە، بە توانا خۆتت چەکدار کردووە، کە هەڵچوونی دەریاکان هێمن دەکەیتەوە، هەڵچوونی شەپۆلەکانیان، هەروەها ئاژاوەی گەلان. ئەوانەی لەوپەڕی جیهان دەژین، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەترسن. لە شوێنی دەرکەوتنی بەرەبەیان و ئاوابوونی ئێواران، گۆرانی شادمانییان پێ دەڵێیت.