زەبوورەکان 5:68-11
زەبوورەکان 5:68-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باوكی هه‌تیوان و پارێزه‌ری بێوه‌ژنان، خودایه له نیشینگه‌ی پارسا‌ی خۆی. خودا ماڵ بۆ لانه‌وازان دابین ده‌كات، به‌ندكراوه‌كان ئازاد ده‌كات، به‌ڵام یاخییه‌كان له زه‌ویێكی سووتاو نیشته‌جێ ده‌بن. خودایه، كاتێ تۆ له به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ت ده‌رچوویت، كاتێ له چۆڵه‌وانی ده‌رچوویت سیلاه. زه‌وی له‌رزی. ئاسمان دڵۆپه‌ی كرد له به‌رده‌م خودا. خودای سینایه، له به‌رده‌م خودا، خودای ئیسڕائیل. خودایه، بارانێكی زۆرت باراند. میراته‌كه‌ت لاواز بوو، تۆ به‌هێزت كرد. مێگه‌له‌كه‌ت تیایدا نیشته‌جێ ده‌بن. خودایه به چاكه‌ی خۆت، بۆ هه‌ژارانت دابین كرد. په‌روه‌ردگار فه‌رمانی دا. سوپای موژده‌گاران زۆرن
زەبوورەکان 5:68-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان، خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی. خودا ماڵ بۆ لانەوازان دابین دەکات، بەندکراوەکان ئازاد دەکات، بەڵام یاخییەکان لە خاکێکی سووتاو نیشتەجێ دەبن. ئەی خودایە، کاتێک تۆ پێشڕەویی گەلەکەتت کرد، کاتێک بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتیت، زەوی لەرزی و ئاسمان دڵۆپەی کرد لەبەردەم خودا، خودای سینا، لەبەردەم خودا، خودای ئیسرائیل. ئەی خودایە، بارانێکی چاکت باراند، میراتەکەت ماندوو بوو، تۆ بەهێزت کرد. کۆمەڵەکەت تێیدا نیشتەجێ دەبن، خودایە، بە چاکەی خۆت، بۆ هەژارانت دابین کرد. پەروەردگار فەرمانی دا و کۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن