زەبوورەکان 1:70-5
زەبوورەکان 1:70-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه خێرا به بۆ ده‌ربازكردنم، ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ یاره‌مه‌تیدانم. با ڕیسوا و شه‌رمه‌زا بن ئه‌وانه‌ی گیانی منیان ده‌وێت. با ببه‌زێن و ڕیسوا بن ئه‌وانه‌ی حه‌ز به خراپه‌ی من ده‌كه‌ن. با هه‌ڵبێن له شه‌رمان ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن: “هۆی ها! هۆی ها!”. با هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆیان ده‌وێت، دڵخۆش و شادمان بن. با هه‌میشه بڵێن: “مه‌زن بێت په‌روه‌ردگار” ئه‌وانه‌ی حه‌ز له ڕزگاریی تۆ ده‌كه‌ن. منیش هه‌ژار و نه‌دارم. خودایه خێرابه بۆ لام. یارمه‌تیده‌ر و ڕزگاریده‌رم تۆی، ئه‌ی په‌روه‌ردگار دوامه‌كه‌وه.
زەبوورەکان 1:70-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم، ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم. با شەرمەزار و سووک بن ئەوانەی گیانی منیان دەوێت، با ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن. با هەڵبێن لە شەرمان ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!» بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن، شاد و دڵخۆش بن. با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!» ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن. بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، خودایە، خێرا وەرە بۆ لام. یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی، ئەی یەزدان، دوامەکەوە.