زەبوورەکان 3:71-6
زەبوورەکان 3:71-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆم ببه به تاشه‌به‌ردی په‌نا، هه‌میشه په‌نای بۆ ببه‌م. فه‌رمانی ڕزگاریم بده، چونكه تۆ تاشه‌به‌ردی منیت، تۆ قه‌ڵای منیت. خودایه له ده‌ستی به‌دكاران، له چه‌پۆكی به‌دكاران و سته‌مكاران ده‌ربازم بكه. چونكه تۆ هیوای منیت ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم، له گه‌نجییه‌وه پشتوپه‌نای منیت. له سكی دایكمه‌وه پشتم به تۆ به‌ستووه، تۆ بووی له هه‌ناوی دایكمه‌وه ده‌رتهێنام، ستایشم هه‌میشه بۆ تۆیه.
زەبوورەکان 3:71-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆم ببە بە تاشەبەردی پەنا، هەمیشە پەنای بۆ ببەم. فەرمانی ڕزگاریی من بدە، چونکە تۆ تاشەبەردی منیت، تۆ قەڵای منیت. ئەی خودای من، لە دەستی بەدکاران، لە چەپۆکی خراپەکاران و زۆرداران دەربازم بکە. ئەی یەزدانی باڵادەستم، تۆ هیوای منیت، لە گەنجییەوە پشتوپەنای منیت. لە سکی دایکمەوە پشتم بە تۆ بەستووە، تۆ بووی لە هەناوی دایکمەوە دەرتهێنام، ستایشم هەمیشە بۆ تۆیە.