زەبوورەکان 10:74-14
زەبوورەکان 10:74-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه تا كه‌ی ناحه‌زان جنێو بده‌ن؟ دوژمن تاهه‌تایه بێ‌زیان له ناوی تۆ بێت؟ بۆچی ده‌ستت ده‌گێڕیته‌وه؟ ده‌سته ڕاستت له باخه‌ڵت ده‌ربێنه و له‌ناویان ببه. به‌ڵام خودایه تۆ هه‌ر له كۆنه‌وه پاشای منی، دروستكاری ڕزگاریت له‌ناوه‌ڕاستی زه‌وی. تۆ به هێزی خۆت ده‌ریات له‌ت كرد. سه‌ری ئه‌ژدیهاكانی ده‌ریات له‌سه‌ر ئاو پانكرده‌وه، تۆ سه‌ری لیڤیاتانت وردوخاش كرد. كردت به خۆراكی گه‌لی بیابان.
زەبوورەکان 10:74-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خودایە، هەتا کەی ناحەزان جنێو بدەن؟ ئایا دوژمن هەتاهەتایە بێ‌زیان لە ناوی تۆ بێتەوە؟ بۆچی دەستت دەگەڕێنیتەوە؟ دەستی ڕاستت لە باخەڵت دەربهێنە و لەناویان ببە! بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی، دروستکەری ڕزگاریت لە ناوەڕاستی زەوی. تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد، سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە. تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت وردوخاش کرد، کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان.