زەبوورەکان 1:78-20
زەبوورەکان 1:78-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی گه‌لی من گوێ بده‌نه فێركردنم. گوێ شل كه‌ن بۆ قسه‌كانی ده‌مم. به په‌ند ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه. مه‌ته‌ڵی ڕۆژگاری كۆن ده‌رده‌بڕم. ئه‌وه‌ی كه بیستوومانه و زانیومانه. ئه‌وه‌ی باوباپیرانمان پێیان وتووین. ئه‌و شتانه له ڕۆڵه‌كانیان ناشارینه‌وه، به‌ڵكو به نه‌وه‌ی داهاتوو، ستایشی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنین. هێزی و په‌رجوه‌كانی كه كردوویه‌تی. له‌نێو یاقوو گه‌واهیی دامه‌زراند. له‌نێو ئیسڕائیل ته‌ورات. باوباپیرانی ئێمه‌ی ڕاسپارد كه فێری ڕۆڵه‌كانی خۆیانی بكه‌ن. تاكو نه‌وه‌ی داهاتوو بیانزانێت. ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایک ده‌بن. ئه‌وانیش هه‌ستن و بۆ ڕۆڵه‌كانی خۆیانی باس بكه‌ن، تا هیوایان به خودا بێت، كرده‌وه‌كانی خودایان له یاد نه‌چێ. به‌ڵكو ڕاسپارده‌كانی بپارێزن. تا وه‌ک باوباپیرانیان نه‌بن، نه‌وه‌یه‌كی یاخی و كه‌للـه‌ڕه‌ق. نه‌وه‌یه‌ک دڵیان جێگیر نه‌بوو. ڕووحیشیان دڵسۆزی خودا نه‌بوو. ئه‌فرایمییه‌كان كه چه‌كیان تیروكه‌وان بوو، له ڕۆژی جه‌نگدا كه‌ڕانه‌وه. په‌یمانی خودایان شكاند، به‌پێی فێركردنی ڕه‌فتاریان نه‌كرد، كرده‌وه‌كانی خودایان له‌بیركرد. ئه‌و په‌رجوانه‌ی كه پیشانی دابوون. له‌به‌رچاو باوباپیرانیان په‌رجوی كرد. له زه‌ویی میسڕ. له وڵاتی چۆعه‌ن. ده‌ریای شه‌ق كرد و په‌ڕاندنیه‌وه، وه‌ک به‌ربه‌ست ئاوی ڕاگرت. به ڕۆژ به هه‌وره‌وه ڕێبه‌ریی كردن. به درێژایی شه‌ویش به ڕووناكی ئاگر. له بیابان تاشه‌به‌ردی له‌تكرد و ئاوی پێدان. ئه‌وه‌نده زۆر وه‌ک له ده‌ریاوه بێت. جۆگه‌ی له‌نێو تاشه‌به‌رد هه‌ڵقوڵاند، وه‌ک ڕووبار ئاوی به‌ردایه‌وه. به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له گوناهه‌كردن دژی، بۆ یاخیبوون دژی هه‌ره‌به‌رز له بیابان. له دڵی خۆیاندا خودایان تاقی كرده‌وه، به داواكردنی ئه‌و خواردنه‌ی دڵیان پێوه‌ی بوو. له دژی خودا دووان. وتیان: “ئایا خودا ده‌توانێت له چۆڵه‌وانی مێزێک بڕازێنێته‌وه؟ ئه‌وه‌تا له تاشه‌به‌رده‌كه‌ی دا و ئاوی لێ هێنا. دۆڵه‌كان ئاویان لێڕژا. ئایا ده‌توانێت نانیش بدات و گۆشت بۆ گه‌له‌كه‌ی دابین بكات؟”
زەبوورەکان 1:78-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم، گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم. بە نموونە دەمم دەکەمەوە، مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن ڕادەگەیەنم. ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە، ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین. ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە، بەڵکو بە نەوەی داهاتوو، ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین، هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی. لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی دامەزراند، لەناو ئیسرائیل تەورات، کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپارد کە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن، بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت، ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن، ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن. ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت، کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ، بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن، بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن، نەوەیەکی یاخی و کەللەڕەق، نەوەیەک جگەرسۆز نەبوو بۆ خودا، ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئەو نەبوو. ئەفرایمییەکان کە چەکیان تیروکەوان بوو، لە ڕۆژی جەنگدا گەڕانەوە. پەیمانی خودایان شکاند، بەپێی فێرکردنی نەجوڵانەوە. کردارەکانی خودایان لەبیر کرد، ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە پیشانی دابوون. لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد، لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن. دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە، وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت. بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن، بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر. لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان، ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت. جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند، وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە. بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی، لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان. لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوە بە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو. لە دژی خودا دوان و گوتیان: «ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟ ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا، جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا! بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات و گۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟»