زەبوورەکان 23:78-29
زەبوورەکان 23:78-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا فه‌رمانی دا به هه‌وره‌كان له به‌رزایی، ده‌رگای ئاسمانانی كرده‌وه. مه‌نی به‌سه‌ریاندا باراند بۆ خواردن و دانه‌وێڵه‌ی ئاسمانی پێدان. مرۆڤ نانی فریشته‌كانیان خوارد. ئازووقه‌ی بۆ ناردن تا تێربوون. له ئاسمانه‌وه بای خۆرهه‌ڵاتی هه‌ڵكرد، به هێزیشی بای باشووری به‌ره‌و پێش برد. وه‌ک گڵ گۆشتی به‌سه‌ریاندا باراند، وه‌ک لمی ده‌ریاكان په‌له‌وه‌ری باڵدار. باراندیه نێو ئۆردوگاكه‌یان. له ده‌وروبه‌ری چادره‌كانیان. خواردیان و زۆر تیر بوون، ئه‌وه‌ی دڵیان پێوه‌ی بوو بۆی هێنان.
زەبوورەکان 23:78-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی، دەرگای ئاسمانی کردەوە، مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن و دانەوێڵەی ئاسمانی پێدان. مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد، ئازووقەی بۆ ناردن هەتا تێربوون. لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد، بە هێزیشی بای باشووری بەرەو پێش برد. وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند، وەک لمی دەریاکان پەلەوەری باڵدار. باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان، لە دەوروبەری چادرەکانیان. خواردیان و زۆر تێر بوون، ئەوەی دڵیان پێوەی بوو بۆی هێنان.