زەبوورەکان 1:84-4
زەبوورەکان 1:84-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار. ماڵه‌كه‌ت چه‌ند خۆشه! گیانم شه‌یدایه. به‌ڵكو تامه‌زرۆی چوونه نێو ماڵی په‌روه‌ردگاره. دڵ و له‌شم ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن بۆ خوداوه‌ندی زیندوو. چۆله‌كه ماڵی ده‌ست ده‌كه‌وێت و په‌ڕه‌سێلكه‌ش هێلانه تا بێچووه‌كانی تێدا دابنێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، پاشا و خوداوه‌ندم. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی له ماڵی تۆدا نیشته‌جێن. هه‌میشه ستایشی تۆ ده‌كه‌ن. سیلاه.
زەبوورەکان 1:84-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدانی سوپاسالار، ماڵەکەت چەند خۆشە! گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە. لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو. تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت، لە نزیک قوربانگای تۆ، ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام. خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن، هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.