لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:85-13

زەبوورەکان 1:85-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ له‌ زه‌ویی خۆت ڕازیت. دیله‌كانی یاقووت گێڕاوه‌ته‌وه‌. له‌ تاوانه‌كانی گه‌له‌كه‌ت خۆش بوویت. هه‌موو گوناهه‌كانیت داپۆشیوه‌. سیلاه‌. هه‌موو تووڕه‌یی خۆت گرته‌وه‌. له‌ جۆشه‌كانی تووڕه‌ییت گه‌ڕایته‌وه‌. ئه‌ی خودای ڕزگاریمان بمانگێڕه‌وه‌، ڕقی خۆتمان له‌سه‌ر لابده‌. ئایا تاهه‌تایه‌ لێمان تووڕه‌ ده‌بیت؟ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ درێژه‌ به‌ تووڕه‌ییت ده‌ده‌یت؟ ئایا تۆ ناگه‌ڕێیته‌وه‌ تا زیندوومان بكه‌یته‌وه‌؟ تا گه‌له‌كه‌ت پێت شاد بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. میهره‌بانیه‌كه‌تمان پیشان بده‌، ڕزگاریی خۆتمان پێ‌ ببه‌خشه‌. ئه‌وه‌ی خودا خودای په‌روه‌ردگار ده‌یفه‌رمووێت. گوێی لێده‌گرم. چونكه‌ باسی ئاشتی ده‌كات بۆ گه‌له‌كه‌ی و بۆ خوداناسانی، تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر گێلایه‌تی. چونكه‌ ڕزگاریه‌كه‌ی له‌و كه‌سانه‌ نزیكه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن، تا شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی له‌ زه‌ویی ئێمه‌دا نیشته‌جێ‌ بێت. میهره‌بانی و ڕه‌وا به‌ یه‌ک گه‌یشتوون. بێتاوانی و ئاشتی یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن. ڕه‌وا له‌ زه‌وییه‌وه‌ ده‌ڕوێت و بێتاوانی له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌ر ده‌ردێنێت. هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار چاكه‌ ده‌به‌خشێت و زه‌ویی ئێمه‌ش ده‌غڵودان ده‌دات. باشخوازیش له‌ پێشی ده‌ڕوات، ڕێگای بۆ خۆش ده‌كات.

زەبوورەکان 1:85-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت، دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە. لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت، هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە. هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە، لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە. ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە، تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە. ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟ نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟ ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە، بۆ ئەوەی گەلەکەت پێت شاد بێت؟ ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە، ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە. ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم، چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بە خۆشەویستانی، بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی. بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن، بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت. خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون، ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن. ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت و ڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت. هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت و زەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات. ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات، ڕێگای بۆ خۆش دەکات.