زەبوورەکان 7:85-13
زەبوورەکان 7:85-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار. میهره‌بانیه‌كه‌تمان پیشان بده، ڕزگاریی خۆتمان پێ ببه‌خشه. ئه‌وه‌ی خودا خودای په‌روه‌ردگار ده‌یفه‌رمووێت. گوێی لێده‌گرم. چونكه باسی ئاشتی ده‌كات بۆ گه‌له‌كه‌ی و بۆ خوداناسانی، تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گێلایه‌تی. چونكه ڕزگاریه‌كه‌ی له‌و كه‌سانه نزیكه كه لێی ده‌ترسن، تا شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی له زه‌ویی ئێمه‌دا نیشته‌جێ بێت. میهره‌بانی و ڕه‌وا به یه‌ک گه‌یشتوون. بێتاوانی و ئاشتی یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن. ڕه‌وا له زه‌وییه‌وه ده‌ڕوێت و بێتاوانی له ئاسمانه‌وه سه‌ر ده‌ردێنێت. هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار چاكه ده‌به‌خشێت و زه‌ویی ئێمه‌ش ده‌غڵودان ده‌دات. باشخوازیش له پێشی ده‌ڕوات، ڕێگای بۆ خۆش ده‌كات.
زەبوورەکان 7:85-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە، ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە. ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم، چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بە خۆشەویستانی، بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی. بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن، بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت. خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون، ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن. ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت و ڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت. هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت و زەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات. ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات، ڕێگای بۆ خۆش دەکات.