زەبوورەکان 12:90-17
زەبوورەکان 12:90-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر فێرمان بكه ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئه‌وه‌ی دڵێكی پڕ داناییمان هه‌بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بگه‌ڕێوه. تا كه‌ی؟ له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانت میهره‌بان به. سه‌رله‌به‌یانی له میهره‌بانیه‌كه‌ت تێرمان بكه. تا هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان دڵشاد و شادمان بین. دڵشادمان بكه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی تووشی ناخۆشیت كردین، ئه‌و ساڵانه‌ی كه خراپه‌مان بینی. كرده‌وه مه‌زنه‌كانت بۆ به‌نده‌كانت ده‌ربخه. شكۆمه‌ندیت به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانیان. با نیعمه‌تی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌سه‌رمانه‌وه بێت، كرده‌وه‌كانی ده‌ستمان بۆ بچه‌سپێنه، كرده‌وه‌كانی ده‌ستمان بچه‌سپێنه.
زەبوورەکان 12:90-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت. ئەی یەزدان، تووڕەییەکەت دابمرکێنەوە! هەتا کەی؟ لەگەڵ خزمەتکارەکانت میهرەبان بە. سەر لە بەیانی لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت تێرمان بکە، تاکو هەموو ڕۆژانی ژیانمان هەلهەلە لێبدەین و دڵشاد ببین. دڵشادمان بکە ئەوەندەی بۆ ئەو ڕۆژانەی تووشی ناخۆشیت کردین، ئەو ساڵانەی کە خراپەمان بینی. کردەوە مەزنەکانت بۆ خزمەتکارەکانت دەربخە، شکۆمەندیت بەسەر منداڵەکانیان. با نیعمەتی خودای پەروەردگارمان بەسەرمانەوە بێت، کردەوەکانی دەستمان بۆ بچەسپێنە، بەڵێ، کردەوەکانی دەستمان بچەسپێنە.