لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:91-5 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:91-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌وه‌ی له‌ په‌ناگای هه‌ره‌به‌رز نیشته‌جێیه‌، له‌ سێبه‌ری خودای توانادار ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم‌: “تۆ په‌ناگامی، قه‌ڵامی، خوداوه‌ندی منی پشتت پێده‌به‌ستم”. چونكه‌ له‌ تۆڕی ڕاوچی ده‌ربازت ده‌كات. له‌ ده‌ردی مه‌ترسیدار‌. به‌ باڵی خۆی داتده‌پۆشێت. له‌ژێر باڵه‌كانی په‌نا ده‌گریت و ڕه‌واكه‌ی قه‌ڵغان و شوورایه‌. نه‌ له‌ تۆقانی شه‌و ده‌ترسیت و نه‌ له‌و تیره‌ی به‌ ڕۆژ ده‌هاوێژرێت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 91 PNTZS

زەبوورەکان 1:91-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت، ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە، بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی، خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.» بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات، لە دەرد و بەڵای کوشندە. بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت، لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە. نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت،

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 91 KSS