زەبوورەکان 1:92-15
زەبوورەکان 1:92-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسكردنی په‌روه‌ردگار و په‌سنی وتن بۆ ناوت چاكه ئه‌ی هه‌ره‌به‌رز. به‌یانیان میهره‌بانیت ڕابگه‌یه‌نرێت و سه‌رڕاستیت هه‌موو شه‌وێک. به ده ژێیی و به ڕه‌بابه. به ئاوازی عوود. چونكه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به كرده‌وه‌كانت دڵخۆشت كردووم. به كرده‌وه‌كانی ده‌ستت شادمان ده‌بم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كرده‌وه‌كانت چه‌ند مه‌زنه! بیركردنه‌وه‌ی تۆ چه‌ند قووڵه! مرۆڤی گێل ئه‌مه نازانێت، نه‌زانیش ئه‌مه تێناگات. هه‌رچه‌نده خراپه‌كاران وه‌ک گیا بگه‌شێنه‌وه و هه‌موو به‌دكاران چرۆ بكه‌ن، بۆ تاهه‌تاییه له‌ناوده‌چن. به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌میشه به‌رزیت. چونكه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا دوژمنه‌كانت، ئه‌وه‌تا دوژمنه‌كانت ده‌فه‌وتێن و هه‌موو به‌دكاران په‌رت و بڵاوده‌بنه‌وه. به‌ڵام وه‌ک گای كێویت قۆچم به‌رز كرد. به ڕۆنی گرانبه‌هات چه‌ورم كرد. چاوم ته‌ماشای شكاندنی دوژمنانم ده‌كات. گوێم له هاواری ئه‌وانه ده‌بێت كه به خراپه دژم هه‌ستاون. خوداناس وه‌ک دارخورما گه‌شه‌ده‌كات. وه‌ک ئورزی لوبنان گه‌شه ده‌كات. له ماڵی په‌روه‌ردگار ڕواون، له باره‌گای خوداوه‌ندمان گه‌شه ده‌كه‌ن. به پیریش هه‌ر به‌ریان هه‌یه. هه‌میشه ته‌ڕ و سه‌وزن. تا ڕابگه‌ێنن كه په‌روه‌ردگار ڕاسته. تاشه‌به‌ردمه و سته‌م له ئه‌ودا نییه.
زەبوورەکان 1:92-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
چاکە ستایشی یەزدان بکرێت، گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز، بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و دڵسۆزیت بە شەوان، بە قیسارەی دە ژێیی، بە ئاوازی ساز. ئەی یەزدان، بە کردارەکانت دڵخۆشت کردووم، هەلهەلە لێدەدەم بۆ کارەکانی دەستت. ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە! بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە! مرۆڤی گێل ئەمە نازانێت، نەزانیش ئەمە تێناگات: هەرچەندە خراپەکاران وەک گیا بگەشێنەوە و هەموو بەدکاران چرۆ بکەن، بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن. بەڵام ئەی یەزدان، تۆ هەمیشە بەرزیت. ئەی یەزدان، دوژمنانت، بێگومان دوژمنانت دەفەوتێن و هەموو بەدکاران پەرتەوازە دەبن. بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم، بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام. بە چاوی خۆم بەزینی دوژمنانم دەبینم، گوێم لە بەزینی ئەوانە دەبێت کە بە خراپە دژم هەستاون. ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن، وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن، لە ماڵی یەزدان ڕواون، لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن. بە پیریش هەر بەریان دەبێت، هەمیشە تەڕ و سەوزن، بۆ ئەوەی ڕابگەیەنن کە یەزدان ڕاستودروستە، تاشەبەردمە و خراپە لە ئەودا نییە.