زەبوورەکان 1:93-5
زەبوورەکان 1:93-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار حوكمڕانی ده‌كات. شكۆ ده‌پۆشێت، په‌روه‌ردگار توانا ده‌پۆشێت و له‌خۆیی به‌ستووه. هه‌روه‌ها جیهان جێگیره و ناهه‌ژێت. له دێرزه‌مانه‌وه ته‌ختت جێگیره. تۆ له ئه‌زه‌له‌وه هه‌یت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕووباره‌كان به‌رزیان كرده‌وه، ڕووباره‌كان ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه. ڕووباره‌كان شه‌پۆله‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه. له ده‌نگی ئاوی زۆر، له توانای شه‌پۆڵه‌كانی ده‌ریا، په‌روه‌ردگار له به‌رزایی توانادارتره. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گه‌واهییه‌كانت زۆر جێگیرن. پارسایی له ماڵی تۆ ده‌وه‌شێته‌وه به درێژایی ڕۆژگار.
زەبوورەکان 1:93-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان پاشایەتی دەکات، پایەبەرزی لەبەر دەکات، یەزدان هێزی لەبەر دەکات و لە خۆی بەستووە، هەروەها جیهان چەسپاوە و ناهەژێت. لە دێر زەمانەوە تەختت چەسپاوە، تۆ لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە هەیت. ئەی یەزدان، دەریاکان بەرزیان کردەوە، دەریاکان دەنگیان بەرزکردەوە، دەریاکان شەپۆلەکانیان بەرز دەکەنەوە. لە خوڕەی ئاوی زۆر، لە توانای شەپۆلەکانی دەریا، یەزدانی ئاسمان توانادارترە. یاساکانت زۆر چەسپاون، ئەی یەزدان، پیرۆزی لە ماڵی تۆ دەوەشێتەوە، بە درێژایی ڕۆژگار.