زەبوورەکان 11:96-13
زەبوورەکان 11:96-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با ئاسمانان شادبێت و زه‌وی دڵخۆش بێت، با ده‌ریا و هه‌رچی تیایه‌تی بجۆشێت. با كێڵگه و هه‌رچی تیایه‌تی شاگه‌شكه بن. ئینجا هه‌موو دره‌خته‌كانی دارستان په‌سنی بڵێن. له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار. چونكه هات. هات تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به سه‌رڕاستی.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 96 بخوێنەوەزەبوورەکان 11:96-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت، با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن، با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن. ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان گۆرانی دەڵێن، لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت، دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات، دادوەری جیهان دەکات، بە ڕاستودروستی، گەلانیش بە دڵسۆزی.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 96 بخوێنەوە