زەبوورەکان 1:97-12
زەبوورەکان 1:97-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار حوكم ده‌كات، با زه‌وی دڵخۆش بێت. دوورگه زۆره‌كانیش شادمان بن. هه‌ور و ته‌م له ده‌وروپشتی ئه‌وه. دادپه‌روه‌ری و ڕه‌وا بنچینه‌ی ته‌ختی ئه‌وه. ئاگر له پێشیه‌وه‌یه، دوژمنه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌سووتێنێت. بروسكه‌كانی جیهان ڕووناک ده‌كه‌نه‌وه. زه‌وی چاوی پێكه‌وت و له‌رزی. چیاكان وه‌ک مۆم له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار تووانه‌وه. له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری هه‌موو زه‌وی. ئاسمانان دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو گه‌لان شكۆمه‌ندی ئه‌ویان بینی. بت په‌رستان شه‌رمه‌زار ده‌بن، ئه‌وانه‌ی شانازی به بت ده‌كه‌ن. ئه‌ی هه‌موو خوداوه‌نده‌كان كڕنۆشی بۆ ببه‌ن. سیهیۆن بیستی و شادمان بوو. كچانی ئیهوود دڵخۆش بوون به حوكمه‌كانت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار. چونكه تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ره‌به‌رزی له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وی. له‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌نده‌كان زۆر به‌رزبوویته‌وه. دۆستانی په‌روه‌ردگار ڕقیان له به‌دكاری ده‌بێته‌وه. گیانی خوداناسه‌كانی ده‌پارێزێت. له ده‌ست خراپه‌كاران ده‌ربازیان ده‌كات. ڕووناكی بۆ خوداناسان چێنراوه. شادی بۆ دڵڕاسته‌كان. ئه‌ی خوداناسان به په‌روه‌ردگار شادبن. سوپاسی ناوه پارساكه‌ی بكه‌ن.
زەبوورەکان 1:97-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
یەزدان پاشایەتی دەکات، با زەوی دڵخۆش بێت، دوورگە زۆرەکان شادمان بن. هەور و تەم لە دەوروپشتی ئەوە، ڕاستودروستی و دادپەروەری بنچینەی تەختی ئەوە. ئاگر لەپێشیەوە، دوژمنەکانی دەوروبەری دەسووتێنێت. بروسکەکانی جیهان ڕووناک دەکەنەوە، زەوی چاوی پێکەوت و لەرزی. چیاکان وەک مۆم لەبەردەم یەزدان توانەوە، لەبەردەم پەروەردگاری هەموو جیهان. ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت، هەموو گەلان شکۆمەندی ئەویان بینی. ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن شەرمەزار دەبن، ئەوانەی شانازی بە بت دەکەن. ئەی هەموو خوداوەندەکان، کڕنۆشی بۆ ببەن. سییۆن بیستی و شادمان بوو، کچانی یەهودا دڵخۆش بوون، بە حوکمەکانت، ئەی یەزدان، چونکە لەسەر هەموو زەوی تۆ هەرەبەرزی، تۆ لە هەموو خوداوەندەکان پایەبەرزتری. با دۆستانی یەزدان ڕقیان لە بەدکاری ببێتەوە، لەبەر ئەوەی گیانی خۆشەویستانی دەپارێزێت و لە دەست خراپەکاران دەربازیان دەکات. ڕووناکی لەسەر ڕاستودروستان دەدرەوشێتەوە و شادییش بۆ دڵڕاستەکان. ئەی ڕاستودروستان، بە یەزدان شاد بن، ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن.