زەبوورەکان 1:97-7
زەبوورەکان 1:97-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار حوكم ده‌كات، با زه‌وی دڵخۆش بێت. دوورگه زۆره‌كانیش شادمان بن. هه‌ور و ته‌م له ده‌وروپشتی ئه‌وه. دادپه‌روه‌ری و ڕه‌وا بنچینه‌ی ته‌ختی ئه‌وه. ئاگر له پێشیه‌وه‌یه، دوژمنه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌سووتێنێت. بروسكه‌كانی جیهان ڕووناک ده‌كه‌نه‌وه. زه‌وی چاوی پێكه‌وت و له‌رزی. چیاكان وه‌ک مۆم له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار تووانه‌وه. له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری هه‌موو زه‌وی. ئاسمانان دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو گه‌لان شكۆمه‌ندی ئه‌ویان بینی. بت په‌رستان شه‌رمه‌زار ده‌بن، ئه‌وانه‌ی شانازی به بت ده‌كه‌ن. ئه‌ی هه‌موو خوداوه‌نده‌كان كڕنۆشی بۆ ببه‌ن.
زەبوورەکان 1:97-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان پاشایەتی دەکات، با زەوی دڵخۆش بێت، دوورگە زۆرەکان شادمان بن. هەور و تەم لە دەوروپشتی ئەوە، ڕاستودروستی و دادپەروەری بنچینەی تەختی ئەوە. ئاگر لەپێشیەوە، دوژمنەکانی دەوروبەری دەسووتێنێت. بروسکەکانی جیهان ڕووناک دەکەنەوە، زەوی چاوی پێکەوت و لەرزی. چیاکان وەک مۆم لەبەردەم یەزدان توانەوە، لەبەردەم پەروەردگاری هەموو جیهان. ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت، هەموو گەلان شکۆمەندی ئەویان بینی. ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن شەرمەزار دەبن، ئەوانەی شانازی بە بت دەکەن. ئەی هەموو خوداوەندەکان، کڕنۆشی بۆ ببەن.