لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 9:1-18

ئاشکراکردن 9:1-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له‌ ته‌نگانه‌ و له‌ پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ دوورگه‌یه‌ک بووم به‌ په‌تامون ناوده‌برا. له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگار له‌ ڕووحدا بووم، له‌ پشتمه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو، وه‌ک ده‌نگی كه‌ڕه‌نا، فه‌رمووی: “منم ئه‌لف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له‌ په‌رتووكێک بینووسه‌وه‌ و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره‌، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”. ئاوڕم دایه‌وه‌ تاكو ئه‌و ده‌نگه‌ ببینم كه‌ له‌گه‌ڵم ده‌دووا، كاتێ ئاوڕم دایه‌وه‌ حه‌وت چرادانی زێڕینم بینی، له‌ناوه‌ڕاستی چرادانه‌كاندا یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤم بینی، جلێكی ئاودامانی له‌به‌ردا بوو، پشتێنێكی زێڕینی له‌لای سنگی به‌ستبوو، سه‌ر و قژی سپی وه‌ک خوری و وه‌ک به‌فر سپی بوون و چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگر بوون. پێیه‌كانی وه‌ک مسێكی خاوێن كه‌ له‌ كووره‌ پوخته‌ كرابێت وابوون، ده‌نگیشی وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر بوو، حه‌وت هه‌ساره‌ی له‌ ده‌سته‌ڕاستی بوو، شمشێرێكی تیژی دوو ده‌میش له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو كه‌ به‌وپه‌ڕی تینی ده‌دره‌وشێته‌وه‌. كاتێ بینیم وه‌ک مردوو له‌به‌رپێی كه‌وتم، ده‌ستی ڕاستی خسته‌ سه‌رم و فه‌رمووی: “مه‌ترسه‌، منم یه‌كه‌مین و پایان، زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه‌ زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێبن و مه‌رگم پێیه‌.

ئاشکراکردن 9:1-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

من یۆحەنای براتانم، کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا هاوبەشتانم لە تەنگانە و شانشین و دانبەخۆداگرتن، لە پێناوی پەیامی خودا و شایەتی بۆ عیسا لە دوورگەی پەتمۆس بووم. لە ڕۆژی یەزداندا ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و لە پشتمەوە گوێم لە دەنگێکی بەرزی وەک کەڕەنا بوو، دەیفەرموو: «ئەوەی دەیبینی لە پەڕتووکێک بینووسەوە و بۆ حەوت کڵێساکەی بنێرە، واتا ئەفەسۆس و سمیرنا و پرگامۆس و سیاتیرا و ساردس و فیلادەلفیا و لاودیکییا.» ئاوڕم دایەوە تاکو ئەو دەنگە ببینم کە لەگەڵم دەدوا. کاتێک ئاوڕم دایەوە حەوت چرادانی زێڕینم بینی، لە ناوەڕاستی چرادانەکاندا یەکێکم وەک کوڕی مرۆڤ بینی، جلێکی شۆڕی لەبەردا بوو هەتا بەرپێی، پشتێنێکی زێڕینی بە سنگییەوە بەستبوو. سەر و قژی سپی وەک خوری و وەک بەفر سپی بوون و چاوەکانی وەک گڕی ئاگر بوون. پێیەکانی وەک بڕۆنزێکی بریقەدار کە لە کوورە پوختە کرابێت وابوون، دەنگیشی وەک هاژەی تاڤگە وابوو. حەوت ئەستێرە لە دەستی ڕاستی بوون، شمشێرێکی دوودەمیش لە دەمیەوە دەردەچوو، ڕوخساری وەک تیشکی بەتینی ڕۆژ دەدرەوشایەوە. کاتێک بینیم وەک مردوو لەبەرپێی کەوتم، دەستی ڕاستی خستە سەرم و فەرمووی: «مەترسە، من سەرەتا و کۆتاییم. منم زیندووەکە! مردبووم، بەڵام ئەوەتا ئێستا بۆ هەتاهەتایە زیندووم! هەروەها کلیلەکانی مردن و جیهانی مردووانم پێیە.