ئاشکراکردن 1:10-4
ئاشکراکردن 1:10-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان فریشته‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێزم بینی له ئاسمانه‌وه ده‌هاته خواره‌وه، به هه‌ور خۆی پۆشیبوو، په‌لكه‌زێڕینه له‌سه‌ر سه‌ری بوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو، پێیه‌كانی وه‌ک ستوونی ئاگر بوون. سیپاره‌یه‌كی بچووكی كراوه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو. پێی ڕاستی له‌سه‌ر ده‌ریا و چه‌پی له‌سه‌ر وشكایی دانا. به ده‌نگێكی مه‌زن وه‌ک نه‌عره‌ته‌ی شێر نه‌ڕاندی. كاتێ نه‌ڕاندی، حه‌وت هه‌وره‌تریشقه به ده‌نگه‌كانیان هاتنه دوواندن. كاتێ حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌كه هاتنه دوواندن، به‌ته‌مابووم بنووسم، به‌ڵام ده‌نگێكم له ئاسمانه‌وه بیست ده‌یفه‌رموو: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌كه وتیان مۆری بكه و مه‌یاننووسه”.
ئاشکراکردن 1:10-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاشان فریشتەیەکی دیکەی بەهێزم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و بە هەور خۆی پۆشیبوو، پەلکەزێڕینە لەسەر سەری بوو، ڕووی وەک خۆر وابوو، پێیەکانی وەک ستوونی ئاگر وابوون. تۆمارێکی بچووکی کراوەی بەدەستەوە بوو. پێی ڕاستی لەسەر دەریا و چەپی لەسەر وشکانی دانا. بە دەنگێکی بەرز وەک نەڕەی شێر نەڕاندی. کاتێک نەڕاندی، حەوت هەورەگرمەکە بە دەنگەکانیان هاتنە دوان. کاتێک حەوت هەورەگرمەکە هاتنە دوان، بەتەمابووم بنووسم، بەڵام دەنگێکم لە ئاسمانەوە گوێ لێ‌بوو دەیفەرموو: «ئەوەی حەوت هەورەگرمەکە گوتیان مۆری بکە و مەیاننووسە.»