ئاشکراکردن 15:11-18
ئاشکراکردن 15:11-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
فریشته‌ی حه‌وته‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و چه‌ند ده‌نگێكی مه‌زن له ئاسمانه‌وه هاتن و وتیان: “پاشایه‌تییه‌كانی جیهان بووه هی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی، وا تاهه‌تایه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات”. بیست و چوار پیره‌كه‌ی له‌به‌رده‌م خودا له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، به ڕوودا كه‌وتن و كڕنۆشیان بۆ خودا برد، وتیان: “سوپاست ده‌كه‌ین، ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌بووه و دێت، چونكه هێزه مه‌زنه‌كه‌ی خۆت وه‌رگرت و فه‌رمانڕه‌واییت كرد. نه‌ته‌وه‌كان تووڕه بوون، تووڕه‌یی تۆش هاتووه. كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات، بۆ پاداشتكردنی به‌نده پێغه‌مبه‌ره‌كانت و پارسا‌كان و ئه‌وانه‌ی له ناوت ده‌ترسن، گه‌وره و بچووک، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌ویان له‌ناوده‌برد”.
ئاشکراکردن 15:11-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فریشتەی حەوتەمیش کەڕەناکەی لێدا و چەند دەنگێکی بەرز لە ئاسمانەوە هاتن و گوتیان: «شانشینی جیهان بووەتە شانشینی پەروەردگارمان و مەسیحەکەی، مەسیحیش بۆ هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات.» ئەو بیست و چوار پیرەی کە لەبەردەم خودا لەسەر تەختەکانیان دانیشتبوون، خۆیان بە زەویدا دا و کڕنۆشیان بۆ خودا برد، گوتیان: «سوپاست دەکەین، خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، ئەوەی هەیە و هەبووە، چونکە هێزە گەورەکەی خۆتت وەرگرت و دەستت بە فەرمانڕەوایی کرد. نەتەوەکان تووڕە بوون، بەڵام کاتی تووڕەیی تۆش هاتووە. کاتی لێپرسینەوەی مردووان هات، بۆ پاداشتکردنی بەندە پێغەمبەرەکانت و گەلە پیرۆزەکەت کە لە ناوی تۆ دەترسن، بە گەورە و بچووکەوە، هەروەها بۆ لەناوبردنی ئەوانەی زەوی لەناودەبەن.»