ئاشکراکردن 1:13-4
ئاشکراکردن 1:13-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا له‌سه‌ر لمی ده‌ریا ڕاوه‌ستام. دڕنده‌یه‌كم بینی له ده‌ریاكه ده‌رده‌چوو، حه‌وت سه‌ر و ده قۆچی هه‌بوو، ده تاجیش له‌سه‌ر قۆچه‌كانی بوو، له‌سه‌ر سه‌ره‌كانیشی ناوی كفركردن هه‌بوو. ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیم له پڵنگ ده‌چوو، پێی وه‌ک ورچ و ده‌می وه‌ک ده‌می شێر بوو. ئه‌ژدیهاكه‌ش توانا و ته‌ختی خۆی و ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی دایه دڕنده‌كه. سه‌رێک له سه‌ره‌كانی دڕنده‌كه وه‌ک بۆ مه‌رگ سه‌ربڕابێت، برینه كوشنده‌كه‌شی ساڕ‌ێژ ببوو. هه‌موو زه‌ویش به سه‌رسامییه‌وه به‌دوای دڕنده‌كه كه‌وتن، كڕنۆشیان بۆ ئه‌ژدیهاكه برد، چونكه ده‌سه‌ڵاتی به دڕنده‌كه‌ی دا، كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ش برد و وتیان: “كێ وه‌ک دڕنده‌كه‌یه؟ كێ ده‌توانێت دژی بجه‌نگێت؟”
ئاشکراکردن 1:13-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەژدیهاکەش لەسەر لمی دەریا ڕاوەستا. ئینجا دڕندەیەکم بینی لە دەریاکە دەهاتە دەرەوە، دە شاخ و حەوت سەری هەبوو، دە تاجیش لەسەر شاخەکانی بوون، لەسەر سەرەکانیشی ناوی کفرکردن هەبوو. ئەو دڕندەیەی بینیم لە پڵنگ دەچوو، پێی وەک ورچ و دەمی وەک دەمی شێر بوو. ئەژدیهاکەش توانا و تەختی خۆی و دەسەڵاتێکی گەورەی دایە دڕندەکە. سەرێک لە سەرەکانی دڕندەکە وەک بۆ مردن سەربڕابێت، بەڵام برینە کوشندەکەی ساڕ‌ێژ ببوو. هەموو زەویش بە سەرسامییەوە بەدوای دڕندەکە کەوتن، کڕنۆشیان بۆ ئەژدیهاکە برد، چونکە دەسەڵاتی بە دڕندەکە دابوو، کڕنۆشیان بۆ دڕندەکەش برد و گوتیان: «کێ وەک دڕندەکە وایە؟ کێ دەتوانێت لە دژی بجەنگێت؟»