لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 1:14-7

ئاشکراکردن 1:14-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پاشان بینیم كاوڕه‌ێک له‌سه‌ر كێوی سهیۆن ڕاوه‌ستابوو، سه‌د و چل و چوار هه‌زاری له‌گه‌ڵ بوو، ناوی باوكی ئه‌ویان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان نووسرابوو. له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌نگێكم بیست، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر و ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌یه‌كی مه‌زن. ده‌نگێكی وه‌ک ته‌میره‌شم بیست كه‌ ژه‌نیاران لێیانده‌دا. له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه‌ فێرببێت، جگه‌ له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ كڕابوونه‌وه‌. ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ژن گڵاو نه‌بوونه‌، چونكه‌ بێگه‌ردن، ئه‌وانه‌ به‌دوای كاوڕه‌كه‌ ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه‌ وه‌ک نۆبه‌ره‌ بۆ خودا و كاوڕه‌كه‌ له‌نێو خه‌ڵک كڕدراون. درۆ له‌ ده‌میاندا نادۆزرێته‌وه‌، له‌ به‌رده‌م ته‌ختی خودا گله‌ییان له‌سه‌ر نییه‌. ئینجا فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌فڕی، موژده‌ی جاویدانیی پێ بوو، تاكو موژده‌ ببه‌خشێته‌ دانیشتووانی زه‌وی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و هۆز و زمان و گه‌لێک. به‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “له‌ خودا بترسن و شكۆداری بكه‌ن، چونكه‌ كاتی حوكمدان هاتووه‌. كڕنۆش بۆ دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و كانیاوه‌كان ببه‌ن”.

ئاشکراکردن 1:14-7 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پاشان بینیم بەرخەکە لەسەر کێوی سییۆن ڕاوەستابوو، سەد و چل و چوار هەزار کەسی لەگەڵ بوو، ناوی ئەو و ناوی باوکی لەسەر ناوچەوانیان نووسرابوو. لە ئاسمانەوە دەنگێکم بیست وەک خوڕەی ئاوێکی زۆر و دەنگی هەورەگرمەیەکی گەورە. ئەو دەنگەی کە گوێم لێبوو وەک دەنگی قیسارەش وابوو کە ژەنیاران دەیژەنن. لەبەردەم تەختەکە و لەبەردەم چوار بوونەوەرەکە و پیرەکان سروودێکی نوێیان دەگوت. کەس نەیدەتوانی سروودەکە فێرببێت جگە لەو سەد و چل و چوار هەزارەی لە زەوییەوە کڕابوونەوە. ئەوانە ئەو کەسانەن کە خۆیان لەگەڵ ئافرەت گڵاو نەکردووە، چونکە پاکیزەن و بەدوای بەرخەکە دەکەون بۆ هەرکوێ بڕوات. ئەوانە لەنێو خەڵک کڕدراونەتەوە وەک نۆبەرە بۆ خودا و بەرخەکە. درۆ لە دەمیاندا نادۆزرێتەوە، ئەوان بێ کەموکوڕین. ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک. بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.»