ئاشکراکردن 8:14-11 - Compare All Versions
ئاشکراکردن 8:14-11 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
فریشته‌یه‌كی دیكه، دووه‌م، له‌دوایه‌وه ده‌یووت: “كه‌وت! باڤل شاره مه‌زنه‌كه، ئه‌وه‌ی مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی به هه‌موو نه‌ته‌واكانی دا بیخۆنه‌وه!” فریشته‌یه‌كی دیكه، سێیه‌م، له‌دوایانه‌وه به ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یووت: “ئه‌وه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ببات، نیشانه‌ی سه‌ر ده‌ستی یان نێوچه‌وانی وه‌ربگرێت، ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه، كه به ساده‌یی له جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه. له‌به‌رده‌م فریشته پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت. دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”.
ئاشکراکردن 8:14-11 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
فریشتەی دووەم، لەدوایەوە دەیگوت: «کەوت! بابلی گەورە کەوت، ئەوەی بەم جۆرەی کرد هەموو نەتەوەکان شەرابی تووڕەیی داوێنپیسییەکەی بخۆنەوە.» فریشتەی سێیەم، لە دوایانەوە بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «هەرکەسێک کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی ببات و نیشانەی سەر نێوچەوانی یان دەستی وەربگرێت، هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت. دووکەڵی ئازاریان بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. ئەوانەی کڕنۆش بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی دەبەن، ئەوەی نیشانەی ناوەکەی وەربگرێت شەو و ڕۆژ پشوویان نابێت.»