ئاشکراکردن 1:15-3
ئاشکراکردن 1:15-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان نیشانه‌یه‌كی دیكه‌م له ئاسماندا بینی، مه‌زن و سه‌یر: حه‌وت فریشته حه‌وت ده‌ردی پایانیان پێ بوو، چونكه تووڕه‌یی خودا له‌وانه ته‌واو ده‌بێت. پاشان شتێكی وه‌ک ده‌ریای شووشه‌یی تێكه‌ڵ به ئاگرم بینی و ئه‌وانه‌ی دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی و ژماره‌ی ناوه‌كه‌یان به‌زاندبوو، له‌سه‌ر ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه ڕاوه‌ستابوون و ته‌میره‌كانی خودایان پێ‌بوو. په‌سنیی مووشێی به‌نده‌ی خودا و په‌سنیی كاوڕه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانووت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، كاره‌كانت مه‌زن و سه‌یرن! ئه‌ی پاشای پارسا‌كان، ڕێگاكانت دادپه‌وه‌ر و ڕه‌وایه.
ئاشکراکردن 1:15-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاشان نیشانەیەکی گەورە و سەیری دیکەم لە ئاسماندا بینی: حەوت فریشتە حەوت دەردی کۆتای‌یان پێ‌بوو، چونکە تووڕەیی خودا لەوانەدا تەواو دەبێت. پاشان شتێکی وەک دەریای شووشەیی تێکەڵ بە ئاگرم بینی و ئەوانەی دڕندەکە و پەیکەرەکەی و ژمارەی ناوەکەیان بەزاندبوو لەسەر دەریا شووشەییەکە ڕاوەستابوون و قیسارەی خودایان پێ‌بوو. سروودی موسای بەندەی خودا و سروودی بەرخەکەیان دەچڕی و دەیانگوت: «ئەی یەزدان، خودای هەرە بەتوانا، کارەکانت گەورە و سەیرە! ئەی پاشای نەتەوەکان، ڕێگاکانت ڕاست و دادپەروەرە.