ئاشکراکردن 1:18-17
ئاشکراکردن 1:18-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش ئه‌مه فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له ئاسمانه‌وه ده‌هاته خواره‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی هه‌بوو، زه‌ویش به پرشنگیه‌كه‌ی ڕووناكبووه‌وه. به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و ده‌یووت: “كه‌وت! باڤلی مه‌زن كه‌وت! بووه ماڵی شه‌یتانه‌كان و په‌ناگای هه‌موو ڕووحه گڵاوه‌كان و په‌ناگای هه‌موو باڵنده‌یه‌كی گڵاو. چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسی ئه‌ویان خواردۆته‌وه. پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵدا كردووه، بازرگانانی زه‌ویش به توانای سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون”. گوێم له ده‌نگێكی دیكه بوو له ئاسمانه‌وه ده‌یفه‌رموو: “ئه‌ی گه‌لی من لێی ده‌ربچن، تاكو به‌شداری له گوناهه‌كانی نه‌كه‌ن، تاكو ده‌رده‌كانی نه‌گرن. چونكه گوناهه‌كانی تاكو ئاسمان به‌رزبوونه‌وه، خودا‌ش خراپی ئه‌وی به یاد هاته‌وه. سزای بده‌نه‌وه وه‌ک ئه‌ویش سزای دایه‌وه و به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی خۆی دووقاتی بده‌نه‌وه. له‌و جامه‌ی تیایدا تێكه‌ڵی كرد دووقاتی بۆ تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه. هێنده‌ی خۆی شكۆدار كردووه و به سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاوه، ئازار و خه‌می بده‌نێ، چونكه له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: وه‌ک شاژن دانیشتووم و بێوه‌ژن نیم، هه‌رگیز خه‌م نابینم. بۆیه ده‌رده‌كانی له ڕۆژێكدا دێن، مه‌رگ و خه‌م و برسیێتی. به ئاگریش ده‌سووتێت، چونكه په‌روه‌ردگار، خودا ئه‌وه‌ی حوكمی ده‌دات، به‌هێزه. پاشاكانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا داوێنپیسییان كردووه و به سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاون، بۆی ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن، كاتێ دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی ده‌بینن. له ترسی ئازاره‌كه‌ی له دووره‌وه ده‌وه‌ستن و ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره مه‌زنه‌كه! ئه‌ی باڤل! شاره به‌هێزه‌كه! چونكه له كاژێرێكدا سزادانت هات. بازرگانانی زه‌وی ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن، چونكه ئیتر كه‌س كاڵایان لێ ناكڕێت، كاڵای زێڕ و زیو و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری، كه‌تان و ئه‌رخه‌وان و ئاورێشم و قرمز، هه‌موو دارێكی بۆندار و هه‌موو ده‌فرێكی عاج و هه‌موو قاپێک له داری گرانبه‌ها، مس و ئاسن و مه‌ڕمه‌ڕ، دارچین و بۆنوبه‌رام و بخوور و موڕ و لبان، مه‌ی و ڕۆن و ئاردی تایبه‌ت و گه‌نم، مه‌ڕوماڵات، ئه‌سپ و گالیسكه، له‌ش و گیانی مرۆڤ. ده‌ڵێن: به‌رهه‌می شه‌یدای دڵت له ده‌ست چوو، هه‌موو سامان و سه‌ڵته‌نه‌تت لێ بڕا و ئیتر هه‌رگیز نایاندۆزیته‌وه. بازرگانانی ئه‌م شتانه كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له ترسی ئازاره‌كه‌ی له دووره‌وه ده‌وه‌ستن، ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن و ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا!، ئه‌ی شاره مه‌زنه‌كه، كه به كه‌تان و ئه‌رخه‌وان و قرمز پۆشرابوویت، به زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری ڕازابوویته‌وه! چونكه له یه‌ک كاژێردا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی ئاوا له‌ده‌ست چوو! هه‌موو كه‌شتییه‌وان و گه‌شتیاران و كارمه‌ندانی كه‌شتی و هه‌موو ده‌ریاوانان، له دووره‌وه وه‌ستان.
ئاشکراکردن 1:18-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە. بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی: «کەوت! بابلی گەورە کەوت! بووە جێنشینی جنۆکەکان و پەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان، پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو، پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون. لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکان لە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە. پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە، بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.» گوێم لە دەنگێکی دیکە بوو لە ئاسمانەوە دەیفەرموو: «ئەی گەلی من لێی دەربچن، تاکو بەشداری لە گوناهەکانی نەکەن، تاکو دەردەکانی نەگرن، چونکە گوناهەکانی تاکو ئاسمان بەرزبوونەوە و خودا‌ش خراپی ئەوی بە یاد هاتەوە. سزای بدەنەوە وەک ئەویش سزای دایەوە و بەگوێرەی کردارەکانی خۆی دووقاتی بدەنەوە، لەو جامەی تێیدا تێکەڵی کرد دووقاتی بۆ تێکەڵ بکەنەوە. هێندەی ئەوەی کە خۆی بە گەورە داناوە و خۆش ڕایبواردووە، ئازار و خەمی بدەنێ، چونکە لە دڵی خۆیدا دەڵێت: ”من وەک شاژن دانیشتووم و بێوەژن نیم، هەرگیز شیوەن ناگێڕم.“ لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن، مردن و شیوەن و قاتوقڕی. بە ئاگریش دەسووتێت، خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە. «پاشاکانی زەوی، ئەوانەی لەگەڵیدا داوێنپیسییان کردووە و لە ژیاندا خۆشیان ڕابواردووە، کاتێک دووکەڵی سووتانەکەی دەبینن بۆی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن. لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن و دەڵێن: «”ئەی شارە مەزنەکە، قوڕت بەسەر، قوڕت بەسەر! ئەی بابل، شارە بەهێزەکە! چونکە لە کاتژمێرێکدا سزادانت هات.“ «بازرگانانی زەوی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن، چونکە ئیتر کەس شتومەکیان لێ ناکڕێت، شتومەکی زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و مرواری، کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و حەریر و قرمز، هەموو دارێکی بۆندار و هەموو شتێکی دروستکراو لە عاج و هەموو قاپێک لە داری گرانبەها، بڕۆنز و ئاسن و مەڕمەڕ، دارچین و بۆنوبەرام و بخوور و موڕ و لبان، شەراب و ڕۆنی زەیتوون و باشترین ئارد و گەنم، مەڕوماڵات، ئەسپ و گالیسکە و مرۆڤی وەک کۆیلە فرۆشراو.» دەڵێن: «بەرهەمی شەیدای دڵت لە دەست چوو، هەموو دەوڵەمەندی و سەڵتەنەتت لێ بڕا و ئیتر هەرگیز نایاندۆزیتەوە.» بازرگانانی ئەم شتانە کە بەهۆی ئەوەوە دەوڵەمەند بوون، لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن، دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن و دەڵێن: «”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە، کە بە کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و قرمز پۆشرابوویت، بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازابوویتەوە! چونکە لە یەک کاتژمێردا دەوڵەمەندییەکی ئاوا لەدەست چوو!“ «هەموو کەشتیوانان و گەشتیاران و کرێکارانی نێو کەشتی، لەگەڵ هەموو ئەوانەی لە دەریادا کار دەکەن، لە دوور دەوەستن.