ئاشکراکردن 11:19-16
ئاشکراکردن 11:19-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان ئاسمانم به كراوه‌یی بینی، ماینێكی سپیم بینی و سواره‌كه‌ی به ده‌ستپاک و ڕاستگۆ ناوده‌برا. به دادپه‌روه‌ری حوكم ده‌دات و ده‌جه‌نگێت. چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگر بوون، ژماره‌یه‌كی زۆر تاجی به سه‌ره‌وه‌بوو، ناوێكی نووسراوی هه‌یه، خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت. كراسێكی له خوێن هه‌ڵكێشراوی له‌به‌ربوو، ئه‌و ناوه‌ی “وشه‌ی خودا” یه. سه‌ربازیش له ئاسماندا به سواری ئه‌سپی سپی شوێنی ده‌كه‌وتن، كه‌تانی سپی پاكیان له‌به‌ردا بوو. له ده‌میه‌وه شمشێرێكی تیژ ده‌رده‌چوو، تاكو پێی له نه‌ته‌وه‌كان بدات. به گۆچانێكی ئاسنین شوانه‌تییان ده‌كات. گوشه‌ری مه‌یی تووڕه‌یی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک ده‌گوشێت. ناوێكی هه‌یه له‌سه‌ر پۆشاک و ڕانی نووسراوه: “پاشای پاشایان و په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران”.
ئاشکراکردن 11:19-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاشان ئاسمانم بە کراوەیی بینی، ئەسپێکی سپیم بینی و سوارەکەی بە «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناودەبردرا. بە دادپەروەری حوکم دەدات و دەجەنگێت. چاوەکانی وەک گڕی ئاگر وابوون و ژمارەیەکی زۆر تاجی بە سەرەوە بوو. ناوێکی نووسراوی هەیە کە جگە لە خۆی کەس نایزانێت. کەوایەکی لە خوێن هەڵکێشراوی لەبەربوو، ئەو ناوەی پێی بانگ دەکرێ «وشەی خودا»یە. لەشکرەکانی ئاسمان بە سواری ئەسپی سپی شوێنی دەکەوتن و کەتانی ناسکی سپی پاکیان لەبەردا بوو. لە دەمیەوە شمشێرێکی تیژ دەردەچوو، تاکو پێی لە نەتەوەکان بدات. ﴿بە گۆچانێکی ئاسنین شوانایەتییان دەکات.﴾ گوشەری شەرابی تووڕەیی هەڵچووی خودای هەرە بەتوانا دەگوشێت. ناوێکی هەیە لەسەر کەوا و ڕانی نووسراوە: «پاشای پاشایان و گەورەی گەورەیان.»