ئاشکراکردن 12:20-15
ئاشکراکردن 12:20-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
مردووه‌كانم بینی به گه‌وره و بچووكه‌وه له‌به‌رده‌م خودا ڕاوه‌ستابوون، سیپاره‌كان كرانه‌وه. سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش كه سیپاره‌ی ژیانه كرابووه‌وه. مردووه‌كان به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانیان به‌وه‌ی له سیپاره‌كان نووسراوه حوكم دران. ده‌ریاش مردووه‌كانی ناوخۆی ڕاده‌ست كرد، هه‌روه‌ها مه‌رگ و دۆڵی بێ‌بن مردووه‌كانی خۆیان ڕاده‌ست كرد و هه‌ریه‌كه و به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی حوكم درا. مه‌رگ و دۆڵی بێ‌بن فڕێدرانه ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه‌وه. ئه‌م ده‌ریاچه‌ی ئاگره مه‌رگی دووه‌مه. هه‌ر كه‌سێک ناوی له سیپاره‌ی ژیاندا نه‌دۆزرایه‌وه نووسرابێت، فڕێدرایه ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه.
ئاشکراکردن 12:20-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مردووەکانم بینی بە گەورە و بچووکەوە لەبەردەم تەختەکەدا ڕاوەستابوون و پەڕتووکەکان کرانەوە. پەڕتووکێکی دیکەش کە پەڕتووکی ژیانە کرابووەوە. مردووەکان بەگوێرەی کردەوەکانیان بەوەی لە پەڕتووکەکان نووسراوە حوکم دران. دەریاش مردووەکانی ناوخۆی ڕادەست کرد، هەروەها مردن و جیهانی مردووان مردووەکانی خۆیان ڕادەست کرد و هەریەکە و بەگوێرەی کردەوەکانی حوکم درا. مردن و جیهانی مردووان فڕێدرانە دەریاچە ئاگرەکە. ئەم دەریاچە ئاگرە مردنی دووەمە. هەرکەسێک ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا تۆمار نەکرابوو، فڕێدرایە دەریاچە ئاگرەکە.