ئاشکراکردن 4:20-6
ئاشکراکردن 4:20-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد. به‌ڵام مردووه‌كانی دیكه تاكو هه‌زار ساڵه‌كه ته‌واو بوو بۆ ژیان نه‌گه‌ڕانه‌وه. ئه‌مه هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مه. ئه‌وه‌ی له هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا به‌شی هه‌بێت داڕشتكراو و پارسایه. ئه‌وانه مه‌رگی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا نییه، به‌ڵكو ده‌بنه كاهینی خودا و مه‌سیح، هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵیدا حوكمڕانی ده‌كه‌ن.
ئاشکراکردن 4:20-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چەند تەختێکم بینی و ئەوانەی لەسەری دانیشتن دەسەڵاتی حوکمدانیان پێ‌درابوو. هەروەها گیانی ئەوانەم بینی کە لەبەر شایەتی عیسا و لەبەر وشەی خودا سەربڕابوون، ئەوانە کڕنۆشیان بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی نەبردبوو، نیشانەی نێوچەوان و سەر دەستیان وەرنەگرتبوو. جا زیندووبوونەوە و هەزار ساڵ لەگەڵ مەسیحدا فەرمانڕەواییان کرد. (بەڵام مردووەکانی دیکە هەتا هەزار ساڵەکە تەواو بوو بۆ ژیان نەگەڕانەوە. ئەمە هەستانەوەی یەکەمە.) ئەوەی لە هەستانەوەی یەکەمدا بەشی هەبێت بەرەکەتدار و پیرۆزە. ئەوانە مردنی دووەم دەسەڵاتی بەسەریاندا نییە، بەڵکو دەبنە کاهینی خودا و مەسیح، هەزار ساڵ لەگەڵیدا فەرمانڕەوایەتی دەکەن.