ئاشکراکردن 7:22-10
ئاشکراکردن 7:22-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزێت”. من یوخه‌ننه‌نم، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شتانه‌م بینی و بیستم. كاتێ بینیم و بیستم، كه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رپێی ئه‌و فریشته‌یه كڕنۆش ببه‌م، كه ئه‌م شتانه‌ی پیشانده‌دام. جا پێی وتم: “وا مه‌كه! منیش وه‌ک تۆ به‌نده‌ی هاوكارتم، له‌گه‌ڵ برا پێغه‌مبه‌ره‌كانت و ئه‌وانه‌ی وته‌كانی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزن. كڕنۆش بۆ خودا ببه!”. هه‌روه‌ها پێی وتم: “مۆر له وشه‌كانی پێشبینی ئه‌م سیپاره‌یه مه‌ده، چونكه كاته‌كه نزیكه.
ئاشکراکردن 7:22-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەوەتا بە پەلە دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە وشە بە وشە پەیڕەو دەکات.» من یۆحەنام، ئەوەی کە ئەم شتانەم بینی و بیستم. کاتێک بینیم و بیستم، کەوتم بۆ ئەوەی لەبەرپێی ئەو فریشتەیە کڕنۆش ببەم کە ئەم شتانەی پیشاندەدام. جا پێی گوتم: «وا مەکە! منیش وەک تۆ بەندەی هاوکارتم، لەگەڵ خوشک و برا پێغەمبەرەکانت و ئەوانەی پەیامی ئەم پەڕتووکە پەیڕەو دەکەن. کڕنۆش بۆ خودا ببە!» هەروەها پێی گوتم: «پەیامی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە مەشارەوە، چونکە کاتەکە نزیکە.