ئاشکراکردن 11:3-13
ئاشکراکردن 11:3-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زوو دێم. ده‌ست بگره به‌وه‌ی هه‌ته، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه كۆڵه‌گه‌یه‌ک له نێو په‌رستگای خوداوه‌ندم و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خوداوه‌ندم و ناوی شاری خوداوه‌ندم له‌سه‌ر ده‌نووسم، یروشلایمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ندمه‌وه له ئاسمان دێته خواره‌وه، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.
ئاشکراکردن 11:3-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«زوو دێم. دەست بگرە بەوەی هەتە، تاکو کەس تاجەکەت لێ نەستێنێت. ئەوەی سەربکەوێت، دەیکەمە کۆڵەکەیەک لەناو پەرستگای خودام و هەرگیز لێی دەرناچێت. ناوی خودای خۆم و ناوی شاری خودای خۆمی لەسەر دەنووسم، ئۆرشەلیمی نوێ، ئەوەی لەلایەن خودای خۆم لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە، هەروەها ناوی نوێی خۆمی لەسەر دەنووسم. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێسا‌کان دەفەرموێ.»