ئاشکراکردن 8:5-11
ئاشکراکردن 8:5-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ سیپاره‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار بوونه‌وه‌ره‌كه و بیست و چوار پیره‌كه كه‌وتنه به‌رده‌م كاوڕه‌كه، هه‌ریه‌كه‌یان ته‌میره و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێ‌بوو، ئه‌وه‌ش نوێژه‌كانی پارساكانه، په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه، چونكه تۆ سه‌ربڕایت و به خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه، له هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ئێمه‌شت كرده پاشا و كاهین بۆ خوداوه‌ندمان و حوكمڕانیی زه‌وی ده‌كه‌ین”. ئینجا ته‌ماشام كرد و گوێم له ده‌نگی فریشته‌یه‌كی زۆر بوو له ده‌وری ته‌خته‌كه و بوونه‌وه‌ره‌كان و پیره‌كان، ژماره‌یان هه‌زار هه‌زار و ده هه‌زار ده هه‌زار ده‌بوو،
ئاشکراکردن 8:5-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک تۆمارەکەی وەرگرت، چوار بوونەوەرەکە و بیست و چوار پیرەکە کەوتنە بەردەم بەرخەکە، هەریەکەیان قیسارە و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێ‌بوو، ئەوەش نوێژەکانی گەلی پیرۆزی خودایە، سروودێکی نوێشیان دەگوت: «تۆ شایستەی ئەوەی تۆمارەکە ببەیت و مۆرەکانی بکەیتەوە، چونکە تۆ سەربڕایت و بە خوێنی خۆت خەڵکت بۆ خودا کڕییەوە، لە هەموو هۆز و زمان و گەل و نەتەوەیەک. ئەوانیشت کردە شانشین و کاهین بۆ خودامان و فەرمانڕەوایەتی زەوی دەکەن.» ئینجا تەماشام کرد و گوێم لە دەنگی فریشتەیەکی زۆر بوو لە دەوری تەختەکە و بوونەوەرەکان و پیرەکان، ژمارەیان هەزاران هەزار و دەیان هەزار دە هەزار دەبوو،