لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 12:9-21

ئاشکراکردن 12:9-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌وه‌تا یه‌كه‌م واوه‌یلا به‌سه‌رچوو. دوو واوه‌یلای دیكه‌ ماوه‌ كه‌ دوای ئه‌مه‌ دێن. فریشته‌ی شه‌شه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ده‌نگێک له‌ چوار قۆچه‌كه‌ی قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م خوداوه‌ هاته‌ گوێم، به‌ فریشته‌ی شه‌شه‌می ده‌ووت كه‌ كه‌ڕه‌ناكه‌ی پێبوو: “چوار فریشته‌ به‌ستراوه‌كه‌ی لای ڕووباری فوڕاتی مه‌زن ئازاد بكه‌”. چوار فریشته‌كه‌ی ئاماده‌ كرابوون بۆ ئه‌و كاژێر و ڕۆژ و مانگ و ساڵه‌، ئازاد كران، تاكو سێیه‌كی مرۆڤ بكوژن. ژماره‌ی سه‌ربازه‌ سواره‌كان دوو سه‌د ملیۆن بوون، گوێم له‌ ژماره‌یان بوو. ئاوا ئه‌سپه‌كان و سواره‌كانیانم له‌ بینینه‌كه‌دا بینی: سپه‌ری ئاگرین و مرواریدار و گۆگردیان هه‌بوو، سه‌ری ئه‌سپه‌كان وه‌ک سه‌ری شێر بوون، له‌ ده‌میانه‌وه‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد ده‌رده‌چوو. به‌و سێ ده‌رده‌ سێیه‌كی ئاده‌میزادان كوژران، به‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد كه‌ له‌ ده‌میان ده‌رده‌چوو. چونكه‌ هێزی ئه‌سپه‌كان له‌ ده‌م و كلكیانه‌، چونكه‌ كلكیان وه‌ک مار سه‌ری هه‌یه‌، خه‌ڵكی پێ ئازار ده‌دات. پاشماوه‌ی مرۆڤه‌كان كه‌ به‌و ده‌ردانه‌ نه‌كوژران، تۆبه‌یان له‌ كرده‌ی ده‌ستی خۆیان نه‌كرد. نه‌وه‌ستان له‌ كڕنۆش بردن بۆ شه‌یتانه‌كان و بته‌ زێڕین و زیو و مس و به‌رد و دارینه‌كان، كه‌وا ناتوانن ببیستن و ببینن و ڕێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌ كوشتن و جادووگه‌ری و داوێنپیسی و دزیكردنیان تۆبه‌یان نه‌كرد.

ئاشکراکردن 12:9-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

نەهامەتی یەکەم نەماوە، دوو نەهامەتی دیکە ماون کە دوای ئەمە دێن. پاشان فریشتەی شەشەم کەڕەناکەی لێدا و دەنگێک لە چوار قۆچەکەی قوربانگا زێڕینەکەی بەردەم خوداوە هاتە بەر گوێم، کە بە فریشتەی شەشەمی دەگوت کە کەڕەناکەی پێبوو: «چوار فریشتە بەستراوەکەی لای ڕووباری گەورەی فورات ئازاد بکە.» چوار فریشتەکەی ئامادە کرابوون بۆ ئەو کاتژمێر و ڕۆژ و مانگ و ساڵە، ئازاد کران، تاکو سێیەکی ئادەمیزاد بکوژن. گوێم لێبوو ژمارەی سەربازە سوارەکان دوو هێندەی دە هەزار جار دە هەزار بوو. ئەو ئەسپ و سوارانەی کە لە بینینەکەدا بۆم ئاشکرا کران بەم شێوەیە بوون: زرێی ئاگرین و مرواریدار و گۆگردیان هەبوو، سەری ئەسپەکان وەک سەری شێر وابوون و لە دەمیانەوە ئاگر و دووکەڵ و گۆگرد دەردەچوو. بەو سێ بەڵایە سێیەکی ئادەمیزاد کوژران، بە ئاگر و دووکەڵ و گۆگرد کە لە دەمیانەوە دەردەچوو. هێزی ئەسپەکان لە دەم و کلکیاندا بوو، چونکە کلکیان وەک مار سەری هەبوو خەڵکیان پێ ئازار دەدا. پاشماوەی ئادەمیزاد کە بەو بەڵایانە نەکوژران، تۆبەیان لە کردەی دەستی خۆیان نەکرد. بەردەوام بوون لە کڕنۆشبردن بۆ ڕۆحی پیس و ئەو بتانەی کە لە زێڕ و زیو و بڕۆنز و بەرد و دار دروستکرابوون، کە ناتوانن ببیستن و ببینن و بڕۆن. هەروەها لە کوشتن و فاڵچیێتی و داوێنپیسی و دزیکردن تۆبەیان نەکرد.