ڕۆما 1:1-5
ڕۆما 1:1-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس، به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، په‌یامبه‌ری بانگكراو و ته‌رخانكراو بۆ ئینجیلی خودا، كه پێشتر له سیپاره پارسا‌كاندا به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌ڵێنی دابوو، سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌ی كه به‌گوێره‌ی جه‌سته له نه‌وه‌ی داوید په‌یدابوو، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ڕووحی پارسایێتی به هێزه‌وه ڕۆڵه‌ی خودا دیاری كرا، به هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. به‌خشش و په‌یاممان به‌هۆی ئه‌و و له‌پێناوی ناویه‌وه وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،
ڕۆما 1:1-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە پۆڵسی بەندەی عیسای مەسیحەوە کە خودا وەک نێردراوێک بانگی کرد و تەرخانی کرد بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنییەکەی، ئەو مزگێنییەی کە خودا پێشتر لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانەوە لە نووسراوە پیرۆزەکاندا بەڵێنی دابوو، سەبارەت بە کوڕەکەی کە بە جەستە لە نەوەی داود بوو، هەروەها بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز و بە هێزی هەستانەوەی لەنێو مردووان عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان بە کوڕی خودا دیاری کرا. لە پێناوی ناوی مەسیح و لە ڕێگەی ئەوەوە، نیعمەت و نێردراویێتیمان وەرگرت، تاکو هەموو نەتەوەکان بانگ بکەین بۆ ئەوەی باوەڕ بە مەسیح بهێنن و گوێڕایەڵی بن.