ڕۆما 13:1-15
ڕۆما 13:1-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، نامه‌وێ له‌لاتان شاراوه بێت كه زۆر جار به‌ته‌مابووم بێمه لاتان، تاكو له‌نێو ئێوه‌شدا به‌رهه‌مم هه‌بێت، وه‌ک له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، به‌ڵام تا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو. من قه‌رزاری یۆنانی و به‌ربه‌ریم، دانا و نه‌زان. به‌م شێوه‌یه به په‌رۆشم موژده‌تان بده‌مێ، ئێوه كه له ڕۆمادان.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 1 بخوێنەوەڕۆما 13:1-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایان، نامەوێ لەلاتان شاراوە بێت، زۆر جار بەتەمابووم بێمە لاتان، تاکو لەنێو ئێوەشدا بەرهەمم هەبێت، هەروەک لەنێو نەتەوەکانی دیکە هەمە، بەڵام هەتا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو. من قەرزاری یۆنانی و بەربەریم، دانا و نەزان. بۆیە بە پەرۆشم مزگێنی بدەمە ئێوەی دانیشتووانی ڕۆما.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 1 بخوێنەوە