ڕۆما 21:1-25
ڕۆما 21:1-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه كه خودایان ناسی، وه‌ک خوداوه‌ندێک شكۆداریان نه‌كرد و سوپاسیان نه‌كرد، به‌ڵكو له بیركردنه‌وه‌یان پووچه‌ڵ بوون و دڵه گێله‌كانیان تاریک بوو. هه‌رچه‌نده خۆیان به دانا ده‌زانن، بوونه گێل، شكۆی خودای نه‌مریان گۆڕیه‌وه، به شێوه‌ی په‌یكه‌ری مرۆڤی له‌ناوچوو و باڵنده و چوارپێ و خشۆک. بۆیه خودا به هه‌وه‌سی دڵیان دایانیه ده‌ست گڵاوییه‌وه، تاكو له‌نێو خۆیاندا سووكایه‌تی به له‌شی خۆیان بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌وای خودایان به درۆ گۆڕییه‌وه و ئافریده‌یان په‌رست و ڕاژه‌یان كرد له جیاتی ئافرێنه‌ر، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆزه. ئامین.
ڕۆما 21:1-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام وەک خودا ستایشیان نەکرد و سوپاسیان نەکرد، بەڵکو لە بیرکردنەوەیان پووچەڵ بوون و دڵە گێلەکانیان تاریک بوو. هەرچەندە خۆیان بە دانا دەزانی، بەڵام بوونە گێل، شکۆی خودای نەمریان گۆڕییەوە بە شێوەی پەیکەری مرۆڤی لەناوچوو و باڵندە و چوارپێ و خشۆک. هەر لەبەر ئەوە خودا بە هەوەسی دڵیان ئەوانی دایە دەست گڵاوی، تاکو لەناو خۆیاندا سووکایەتی بە لەشی خۆیانەوە بکەن. ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین.