ڕۆما 1:10-4
ڕۆما 1:10-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، دڵخۆشیم و پاڕانه‌وه‌م له خودا له پێناوی ڕزگاری نه‌وه‌ی ئیسڕائیله. چونكه گه‌واهییان بۆ ده‌ده‌م دڵگه‌رمیان بۆ خودا هه‌یه، به‌ڵام به زانیارییه‌وه نییه. چونكه بێتاوانكردنیان له خوداوه نه‌زانی، هه‌وڵیان دا بێتاوانكردنی خۆیان جێگیر بن، ملكه‌چی بێتاوانكردنی خودا نه‌بوون. چونكه مه‌سیح ده‌رئه‌نجامی ته‌وراته، تاكو بێتاوانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه بێت كه باوه‌ڕ ده‌هێنن.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 10 بخوێنەوەڕۆما 1:10-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایان، ئارەزووی دڵم و پاڕانەوەم لە خودا لە پێناوی ڕزگاریی نەوەی ئیسرائیلە. شایەتییان بۆ دەدەم کە دڵگەرمییان بۆ خودا هەیە، بەڵام بە زانیارییەوە نییە. لەبەر ئەوەی بێتاوانکردنیان لە خوداوە نەزانی، هەوڵیان دا بێتاوانکردنی خۆیان بچەسپێنن، ملکەچی بێتاوانکردنی خودا نەبوون. بەڵام مەسیح تەواوکەری شەریعەتە، تاکو ڕاستودروستی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە باوەڕ دەهێنن.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 10 بخوێنەوە