ڕۆما 11:10-15
ڕۆما 11:10-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه سیپاره‌كه ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، شه‌رمه‌زار نابێت} . چونكه جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه، چونكه هه‌مان په‌روه‌ردگاره بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه. چونكه {هه‌ر كه‌سێک به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بپاڕێته‌وه ڕزگاری ده‌بێت} . ئیتر چۆن له یه‌كێک ده‌پاڕێنه‌وه كه باوه‌ڕیان پێی نه‌هێنابێت؟ چۆن باوه‌ڕ به یه‌كێک ده‌هێنن ئه‌گه‌ر نه‌یانبیستبێت؟ چۆنیش بێ بانگه‌وازده‌ر ده‌بیستن؟ هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه: {چه‌ند جوانه پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه!}
ڕۆما 11:10-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.﴾ جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان، دەوڵەمەندە بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، چونکە ﴿هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.﴾ ئیتر چۆن لە یەکێک دەپاڕێنەوە کە باوەڕیان پێی نەهێنابێت؟ چۆن باوەڕ بە یەکێک دەهێنن ئەگەر نەیانبیستبێت؟ چۆنیش دەیبیستن بێ ئەوەی یەکێک پێیان ڕابگەیەنێت؟ هەروەها چۆن ڕادەگەیەنن ئەگەر نەنێردرابن؟ وەک نووسراوە: ﴿چەند جوانە پێیەکانی ئەوانەی مزگێنی خۆشی دەدەن!﴾