ڕۆما 14:10-18
ڕۆما 14:10-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر چۆن له یه‌كێک ده‌پاڕێنه‌وه كه باوه‌ڕیان پێی نه‌هێنابێت؟ چۆن باوه‌ڕ به یه‌كێک ده‌هێنن ئه‌گه‌ر نه‌یانبیستبێت؟ چۆنیش بێ بانگه‌وازده‌ر ده‌بیستن؟ هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه: {چه‌ند جوانه پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه!} به‌ڵام هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل گوێڕایه‌ڵی ئینجیل نه‌بوون، چونكه ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ بڕوای به په‌یامه‌كه‌مان كرد؟} كه‌واته باوه‌ڕ به بیستنه، بیستنیش به وشه‌ی مه‌سیحه. به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا گوێیان لێ نه‌بوو؟ به‌ڵێ! {ده‌نگیان به هه‌موو زه‌وی گه‌یشت و وته‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان} .
ڕۆما 14:10-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر چۆن لە یەکێک دەپاڕێنەوە کە باوەڕیان پێی نەهێنابێت؟ چۆن باوەڕ بە یەکێک دەهێنن ئەگەر نەیانبیستبێت؟ چۆنیش دەیبیستن بێ ئەوەی یەکێک پێیان ڕابگەیەنێت؟ هەروەها چۆن ڕادەگەیەنن ئەگەر نەنێردرابن؟ وەک نووسراوە: ﴿چەند جوانە پێیەکانی ئەوانەی مزگێنی خۆشی دەدەن!﴾ بەڵام هەموو نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیل نەبوون، چونکە ئیشایا دەڵێت: ﴿ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد؟﴾ کەواتە باوەڕ بە بیستنە، بیستنیش بە وشەی مەسیحە. بەڵام دەڵێم: ئایا گوێیان لێ نەبوو؟ بێگومان گوێیان لێ بوو! ﴿پەیامیان بە هەموو زەوی گەیشت، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.﴾