لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 14:10-21

ڕۆما 14:10-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئیتر چۆن له‌ یه‌كێک ده‌پاڕێنه‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕیان پێی نه‌هێنابێت؟ چۆن باوه‌ڕ به‌ یه‌كێک ده‌هێنن ئه‌گه‌ر نه‌یانبیستبێت؟ چۆنیش بێ بانگه‌وازده‌ر ده‌بیستن؟ هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه‌: {چه‌ند جوانه‌ پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه‌!} به‌ڵام هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل گوێڕایه‌ڵی ئینجیل نه‌بوون، چونكه‌ ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ بڕوای به‌ په‌یامه‌كه‌مان كرد؟} كه‌واته‌ باوه‌ڕ به‌ بیستنه‌، بیستنیش به‌ وشه‌ی مه‌سیحه‌. به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا گوێیان لێ نه‌بوو؟ به‌ڵێ! {ده‌نگیان به‌ هه‌موو زه‌وی گه‌یشت و وته‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان} . به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا ئیسڕائیل نه‌یزانی؟ یه‌كه‌مجار مووشێ ده‌ڵێت: {من ئیره‌ییتان هه‌ڵده‌ستێنم به‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌ نین، به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی گێل توڕه‌تان ده‌كه‌م} . ئینجا ئێشه‌عیا بوێرانه‌ ده‌ڵێت: {دۆزرامه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌دوامدا نه‌گه‌ڕان، ده‌ركه‌وتم بۆ ئه‌وانه‌ی پرسی منیان نه‌كرد} . به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئیسڕائیل ده‌ڵێت: {به‌ درێژایی ڕۆژ ده‌ستم بۆ گه‌لێكی یاخی و به‌رهه‌ڵستكار ڕاگرت} .

هاوبەشی بکە
ڕۆما 10 بخوێنەوە

ڕۆما 14:10-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئیتر چۆن لە یەکێک دەپاڕێنەوە کە باوەڕیان پێی نەهێنابێت؟ چۆن باوەڕ بە یەکێک دەهێنن ئەگەر نەیانبیستبێت؟ چۆنیش دەیبیستن بێ ئەوەی یەکێک پێیان ڕابگەیەنێت؟ هەروەها چۆن ڕادەگەیەنن ئەگەر نەنێردرابن؟ وەک نووسراوە: ﴿چەند جوانە پێیەکانی ئەوانەی مزگێنی خۆشی دەدەن!﴾ بەڵام هەموو نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیل نەبوون، چونکە ئیشایا دەڵێت: ﴿ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد؟﴾ کەواتە باوەڕ بە بیستنە، بیستنیش بە وشەی مەسیحە. بەڵام دەڵێم: ئایا گوێیان لێ نەبوو؟ بێگومان گوێیان لێ بوو! ﴿پەیامیان بە هەموو زەوی گەیشت، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.﴾ بەڵام دەڵێم: ئایا ئیسرائیل تێنەگەیشت؟ یەکەم جار موسا دەڵێت: ﴿من واتان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین، بە نەتەوەیەکی گێل پەستتان دەکەم.﴾ بەڵام ئیشایا ئازایانە دەڵێت: ﴿دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان، دەرکەوتم بۆ ئەوانەی پرسیاری منیان نەکرد.﴾ بەڵام دەربارەی ئیسرائیل دەڵێت: ﴿بە درێژایی ڕۆژ دەستم بۆ گەلێکی یاخی و بەرهەڵستکار ڕاگرت.﴾

هاوبەشی بکە
ڕۆما 10 بخوێنەوە