ڕۆما 17:10-21
ڕۆما 17:10-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته باوه‌ڕ به بیستنه، بیستنیش به وشه‌ی مه‌سیحه. به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا گوێیان لێ نه‌بوو؟ به‌ڵێ! {ده‌نگیان به هه‌موو زه‌وی گه‌یشت و وته‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان} . به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا ئیسڕائیل نه‌یزانی؟ یه‌كه‌مجار مووشێ ده‌ڵێت: {من ئیره‌ییتان هه‌ڵده‌ستێنم به‌وانه‌ی نه‌ته‌وه نین، به نه‌ته‌وه‌یه‌كی گێل توڕه‌تان ده‌كه‌م} . ئینجا ئێشه‌عیا بوێرانه ده‌ڵێت: {دۆزرامه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌دوامدا نه‌گه‌ڕان، ده‌ركه‌وتم بۆ ئه‌وانه‌ی پرسی منیان نه‌كرد} . به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئیسڕائیل ده‌ڵێت: {به درێژایی ڕۆژ ده‌ستم بۆ گه‌لێكی یاخی و به‌رهه‌ڵستكار ڕاگرت} .
ڕۆما 17:10-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە باوەڕ بە بیستنە، بیستنیش بە وشەی مەسیحە. بەڵام دەڵێم: ئایا گوێیان لێ نەبوو؟ بێگومان گوێیان لێ بوو! ﴿پەیامیان بە هەموو زەوی گەیشت، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.﴾ بەڵام دەڵێم: ئایا ئیسرائیل تێنەگەیشت؟ یەکەم جار مو‌سا دەڵێت: ﴿من واتان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین، بە نەتەوەیەکی گێل پەستتان دەکەم.﴾ بەڵام ئیشایا ئازایانە دەڵێت: ﴿دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان، دەرکەوتم بۆ ئەوانەی پرسیاری منیان نەکرد.﴾ بەڵام دەربارەی ئیسرائیل دەڵێت: ﴿بە درێژایی ڕۆژ دەستم بۆ گەلێکی یاخی و بەرهەڵستکار ڕاگرت.﴾