ڕۆما 5:10-10
ڕۆما 5:10-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌و خوداناسییه‌ی به ته‌وراته ده‌نووسێت: {ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیانكات، پێیان ده‌ژیێت} . به‌ڵام ده‌رباه‌ری ئه‌و بێتاوانیه‌ی كه به باوه‌ڕه ئاوا ده‌فه‌رمووێ: {له دڵتدا مه‌ڵێ: كێ سه‌رده‌كه‌وێته ئاسمان؟} واتا مه‌سیح بهێنێته خواره‌وه، {یان كێ داده‌به‌زێته نێو دۆڵی بێ‌بن؟} واتا مه‌سیح له‌نێو مردووان سه‌ربخات. به‌ڵام چی ده‌فه‌رمووێ؟ {وشه‌كه لێت نزیكه، له‌سه‌ر زارته و له دڵتدایه} واته وشه‌ی باوه‌ڕه كه ڕایده‌گه‌یه‌نین. چونكه ئه‌گه‌ر به زارت دانت به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار نا و به دڵ باوه‌ڕت هێنا كه خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه، ڕزگار ده‌بیت. چونكه دڵ باوه‌ڕی پێ ده‌هێنت بۆ بێ‌تاوانبوون، زاریش دانی پێ ده‌نێت بۆ ڕزگاری.
ڕۆما 5:10-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مو‌سا لەبارەی ئەو ڕاستودروستییەی بەپێی شەریعەتی تەوراتە دەنووسێت: ﴿ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.﴾ بەڵام ئەو ڕاستودروستییەی بە باوەڕە، ئاوا دەفەرموێ: ﴿لە دڵی خۆتاندا مەڵێن، «کێ سەردەکەوێتە ئاسمان؟»﴾ بە واتای ئەوەی کە مەسیح بهێنێتە خوارەوە، ﴿یان «کێ دادەبەزێتە ناو بیری بێ بن؟»﴾ بە واتای ئەوەی کە مەسیح لەناو مردووان سەربخات. بەڵام چی دەفەرموێ؟ ﴿پەیامەکە لێت نزیکە، لەسەر زمانتە و لە دڵتدایە،﴾ ئەمەش پەیامی ئەو باوەڕەیە کە ڕایدەگەیەنین: ئەگەر بە دەمت دانت پێدا نا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندەوە، ڕزگار دەبیت. لەبەر ئەوەی بە دڵ باوەڕهێنان ئەنجامەکەی بێتاوانبوونە، بە دەم دانپێدانان ئەنجامەکەی ڕزگارییە.