ڕۆما 1:11-6
ڕۆما 1:11-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا ده‌ڵێم: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكرده‌وه؟ حاشا! چونكه منیش ئیسڕائیلیم، له نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م له هۆزی بنیامین. خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه. ئایا نازانن نووسراوه‌كه ده‌رباره‌ی ئیلییا چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسڕائیل ده‌پاڕێته‌وه: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پێغه‌مبه‌ره‌كانی تۆیان كوشتووه، قوربانگا‌كانی تۆیان وێران كردووه. من به ته‌نها ماومه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن تا بمكوژن!} . به‌ڵام سرووش چی وه‌ڵامی داداته‌وه؟ {حه‌وت هه‌زار پیاوم بۆ خۆم هێشتۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی چۆكیان بۆ به‌عل نه‌چه‌ماندۆته‌وه} . له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش، پاشماوه‌یه‌ک هه‌یه به به‌خشش هه‌ڵبژێردراون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌خشش بێت، ئیتر به كردار نییه. ئه‌گینا ئیتر به‌خشش به‌خشش نییه، ئه‌گه‌ریش به كرادار بێت ئه‌وا ئیتر به كردار نیه، ئه‌گینا ئیتر كردار كردار نیه.
ڕۆما 1:11-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لێرەدا دەپرسم: ئایا خودا گەلەکەی خۆی ڕەتکردەوە؟ نەخێر! منیش ئیسرائیلیم، لە نەوەی ئیبراهیم لە هۆزی بنیامین. خودا گەلەکەی خۆی کە پێشتر ناسیویەتی ڕەتی نەکردەوە. ئایا نازانن نووسراوە پیرۆزەکە لەبارەی ئەلیاس چی دەفەرموێ؟ چۆن لەلای خودا لە دژی ئیسرائیل دەپاڕێتەوە: ﴿ئەی یەزدان، پێغەمبەرەکانی تۆیان کوشتووە، قوربانگاکانی تۆیان وێران کردووە. من بە تەنها ماومەتەوە، ئەوانیش بەدوامدا دەگەڕێن هەتا بمکوژن.﴾ بەڵام خودا چۆن وەڵامی دایەوە؟ ﴿حەوت هەزار پیاوم بۆ خۆم هێشتووەتەوە، ئەوانەی چۆکیان بۆ بەعل نەچەماندووەتەوە.﴾ لەم سەردەمەی ئێستاش، پاشماوەیەک هەیە بە نیعمەت هەڵبژێردراون. بەڵام ئەگەر بە نیعمەت بێت، ئیتر بە کردار نییە. ئەگینا ئیتر نیعمەت نیعمەت نییە.