ڕۆما 25:11-36
ڕۆما 25:11-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له ئیسڕائیلی گرته‌وه تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه ناوه‌وه. به‌م شێوه‌یه هه‌موو ئیسڕائیل ڕزگاری ده‌بێت، وه‌ک نووسراوه: {ڕزگاریده‌ر له سهیۆنه‌وه دێت، خوانه‌ناسی له یاقوو ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش په‌یمانه‌كه‌مه بۆ ئه‌وان، كاتێ گوناهه‌كانیان داده‌ماڵم} . به‌گوێره‌ی ئینجیل له پێناوی ئێوه‌دا دوژمنن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردن له پێناوی باوكاندا خۆشه‌ویستن، چونكه به‌خشینه‌كانی خودا و بانگكردنه‌كه‌ی بێ په‌شیمانییه. چونكه وه‌ک ئێوه جارێک گوێڕایه‌ڵی خودا نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا به هۆی یاخیبوونی ئه‌وان به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتن، ئه‌وانیش ئێستا گوێڕایه‌ڵ نین، تاكو به‌و به‌زه‌ییه‌ی بۆ ئێوه بوو ئه‌وانیش به‌ر به‌زه‌یی بكه‌ون. چونكه خودا هه‌مووانی به یاخیبووندا به‌ندكرد، تاكو به‌زه‌یی به هه‌موواندا بێته‌وه. ئای له قووڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و زانستی خودا! چه‌نده مه‌حاڵه پشكنینی حوكمه‌كانی، چه‌ند دووره ڕێگاكانی له گه‌ڕان! {چونكه كێ بیری په‌روه‌ردگاری زانی؟ یان كێ بووه ڕاوێژكاری؟ یان كێ شتێكی پێ به‌خشیوه تاكو خه‌ڵات بكرێت؟} چونكه هه‌موو شته‌كان له ئه‌وه و به ئه‌وه و بۆ ئه‌وه. تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه! ئامین.
ڕۆما 25:11-36 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی خوشک و برایان، نامەوێت ئەم نهێنییە نەزانن، نەوەک خۆتان بە دانا بزانن: کەللەڕەقی بەشێک لە ئیسرائیلی گرتەوە هەتا تەواوی نەتەوەکان بێنە ناوەوە. بەم شێوەیە هەموو ئیسرائیل ڕزگاری دەبێت، وەک نووسراوە: ﴿ڕزگارکەر لە سییۆنەوە دێت، خوانەناسی لە یاقوب دووردەخاتەوە. ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان کاتێک گوناهەکانیان دادەماڵم.﴾ بەگوێرەی پەیامی ئینجیل لە پێناوی ئێوەدا دوژمنن، بەڵام بەگوێرەی هەڵبژاردن لە پێناوی باوکاندا خۆشەویستن، چونکە بەخشینەکانی خودا و بانگکردنەکەی بێ پەشیمانییە. هەروەک چۆن ئێوە پێشتر گوێڕایەڵی خودا نەبوون، بەڵام ئێستا بەهۆی گوێڕایەڵ نەبوونی ئەوان ئێوە بەر بەزەیی کەوتن، ئەوانیش ئێستا گوێڕایەڵ نین، تاکو بەو بەزەییەی بۆ ئێوە بوو ئەوانیش بەر بەزەیی بکەون. خودا هەمووانی لە گوێڕایەڵنەبووندا بەندکرد، تاکو بەزەیی بە هەموواندا بێتەوە. ئای لە قووڵی دەوڵەمەندی و دانایی و زانیاری خودا! حوکمەکانی لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە و ڕێگاکانی لە سەرووی وردبوونەوەیە. ﴿کێ بیری یەزدانی زانی؟ یان کێ بووە ڕاوێژکاری؟﴾ ﴿کێ شتێکی پێ بەخشیوە تاکو پێی بدرێتەوە؟﴾ چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە. هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین.