ڕۆما 1:12-2
ڕۆما 1:12-2 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا برایان، له‌به‌ر میهره‌بانیی خودا لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، له‌شتان وه‌ک قوربانییه‌كی زیندوو پێشكه‌ش بكه‌ن، پارسا و په‌سه‌ندكراو له‌لای خودا، كه په‌رستنی هۆشمه‌ندانه‌تانه. شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه كه باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 12 بخوێنەوەڕۆما 1:12-2 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە. شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن، تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە، کە باش و پەسەندکراو و تەواوە.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 12 بخوێنەوە