ڕۆما 1:12-3
ڕۆما 1:12-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا برایان، له‌به‌ر میهره‌بانیی خودا لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، له‌شتان وه‌ک قوربانییه‌كی زیندوو پێشكه‌ش بكه‌ن، پارسا و په‌سه‌ندكراو له‌لای خودا، كه په‌رستنی هۆشمه‌ندانه‌تانه. شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه كه باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه. چونكه به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه به هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه له‌نێوتاندایه: با له نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه.
ڕۆما 1:12-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە. شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن، تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە، کە باش و پەسەندکراو و تەواوە. بەو نیعمەتەی پێم دراوە بە هەر یەکێک دەڵێم کە لەنێوتاندایە: با لە نرخ بۆ خۆ دانان زێدەڕۆیی نەکات، بەڵکو لە نرخاندن هۆشیار بێت، بەو بڕە باوەڕەی خودا بە هەر یەکێکی بەخشیوە.